یاریگا – یانەکانی پرێمەرلیگ خەریکە گفتوگۆ لەسەر گۆڕینی شێوازی کردنەوە و داخستنی دەرگای گواستنەوەی یاریزانان دەکەن. رۆژنامەی تێلێگراف بڵاویکردووەتەوە، لە دوا کۆبوونەوەی بەڕێوەبەرانی وەرزشی یانەکانی پرێمەرلیگ کە مانگی رابردوو لە لەندەن بەڕێوەچوو، بیرۆکەی گۆڕینی شێوازی مێرکاتۆی یاریزانان تاوتوێکراوە و چەند پێشنیازێک خراونەتەڕوو. یانەکان داوایانکردووە، لەگەڵ دەستپێکردنی یارییەکانی پرێمەرلیگ، دەرگای گواستنەوەی یاریزانان تاوەکو یەنایەر/کانوونی دووەم دابخرێت. یانەکانی …