هاندەرانی تۆتنهام لە دژی سەرۆکی یانەکەیان خۆپێشاندان دەکەن

دوایین نوێکردنەوە 2025-04-06 17:45:07 - سەرچاوە: یاریگا

یاریگا – دانیێل لیڤی، سەرۆکی تۆتنهام، بەهۆی خراپی ئاستی یانەکەی لەم وەرزەدا، لەلایەن هاندەرانەوە رووبەڕووی رەخنەی قورس بووەتەوە. ئەمڕۆ یەکشەممە لە یاریگای تۆتنهام پێش یارییەکەی تیپەکەی پۆستێکۆگلۆ بەرامبەر ساوسهامپتۆن، کۆمەڵێک هاندەر لە دەرەوەی یاریگاکە ناڕەزایەتییان بەرامبەر دانیێل لیڤی دەربڕی. لە گردبوونەوەکەدا چەندین بانەر بینران کە دروشمی “کاتی گۆڕانکارییە” لەسەربوو، لە کاتێکدا بانەرێکی دیکە پەیامێکی توندتری …