به‌شێك له پیشكانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌كانى راپه‌رین و گه‌رمیان بایكۆتى ده‌وامیان كرد
2020-06-06 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتاڵ میدیای سپێده
له‌به‌رامبه‌ر دواكه‌وتنى موچه‌كانیان پزیشكانى نیشته‌جێ له سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌كانى راپه‌رین و گه‌رمیان بایكۆتى ده‌وامیان كرد.
د-شڤان كورده سه‌رۆكى پزیشكانى سلێمانى بهسپێده ئێف ئێمى راگه‌یاند، نزیكه‌ى هه‌زار پزیشكن له‌كۆیه تا گه‌رمیان بایكۆتى ده‌وامیان كردوه، ده‌شڵێت سه‌ره‌راى بونى كۆرۆناومهترسى له‌سه‌ر گیانى پزیشكان موچه‌شمان نادرێتى و تائێستاش وه‌زیرى ته‌ندروستى هیچ وه‌ڵامێكى نه‌داوینه‌ته‌وه.
وتیشى" بەرپرسیاری روودانی هەر دۆخێکی نەخوازراویش لەم بایكۆته له ئەستۆی حکومەتە".
سه‌رۆكى پزیشكانى سلێمانى راشیگه‌یاند،نزیكه‌ى 200پزیشكى شارى هه‌ولێریش بریاره ئه‌مرۆ له‌راگه‌یه‌نراوێكدا بایكۆتى ده‌وام لهخۆشخانهكان رابگه‌یه‌نن.