دواى ساڵێك له سه‌رۆكایه‌تى نێچیرڤان بارزانى چیكردو چیان لێ‌كرد؟
مه‌حموود یاسین كوردى
ساڵێك به سه‌ر سوێندخواردنى نێچیرڤان بارزانى وه‌كو سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان تێده‌په‌ڕێت، عورف وایه دواى تێپه‌ڕینى 100 رۆژ به سه‌ر ده‌ستبه‌كاربوونى هه‌ر سه‌رۆك و حكومه‌تێك هه‌ڵسه‌نگاندن و وردبینى بۆ كاره‌كانى ده‌كرێ له‌مه‌یان هه‌رێمى كوردستان له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و عورفه‌یه به‌و پێییه ئه‌زموونه سیاسییه‌كه ئاسان نییه هاوشێوه‌كه‌ى له نێو كۆى سیسته‌مه سیاسییه‌كانى جیهان بدۆزریته‌وه.
"سه‌رۆكایه‌تییه‌ك به نابه‌دڵى"
هه‌ڵبه‌ته كاراكردنه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان به خواست و بڕیارى كاك مه‌سعود بارزانى جگه له‌وه‌ى بۆ لایه‌نه‌كان چاوه‌ڕوان نه‌كراو بوو به هه‌مان شێوه بۆ خودى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى موفاجه‌ئه بوو خوشى له لاى كه‌سه نزیكه‌كانى ئه‌وه‌ى باسكردووه كه چاوه‌ڕى نه‌بوو"مام"ى ئه‌و كاره‌ى له‌گه‌ڵ بكات هه‌ر ئه‌و موفاجه‌ئه‌یه‌ش بوو كه داواى لێبوردنى له قوباد تاڵه‌بانى پێكرد، چونكه په‌سه‌ندكردنى ده‌ره‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان به رێككه‌وتنى (سه‌رۆكوه‌زیرانى پێشوو و جێگره‌كه‌ى )بوو كه حكومه‌ت به‌بێ كێشه دروستده‌كرێته‌وه تێكچوونى هاوسه‌نگى كورسییه‌كان به هۆى ته‌زویرو فێڵى تیمى پارتى له كۆمسیۆن و هێنانه پێشه‌وه‌ى بابه‌تى جنسیه‌و نفوس كاریگه‌رى نابێ هه‌ر بۆیه پێچه‌وانه‌ى وته‌بێژى یه‌كێتى كه له به‌غداوه په‌سه‌ندكردنى ده‌رنجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ره‌تكرده‌وه قوباد تاڵه‌بانى له كه‌ناڵى رووداو به جیاوازتر‌و نه‌رمتر قسه‌ى كرد ره‌تكردنه‌وه‌ى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى ره‌تكرده‌وه.
ئه‌م قسانه‌ى سه‌ره‌وه وه‌كو ده‌روازه‌یه‌كه بۆ تێگه‌یشتن له‌وه‌ى نێچیرڤان بارزانى هیچ له‌گه‌ڵ كاراكردنه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و درووخستنه‌وه‌ى له سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت خۆشحاڵ نه‌بوو، به‌ڵكو كاراكردنه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌یوه‌ست بوو به توڕه‌ى بارزانى له شكستى كاندیده‌كه‌ى بۆ سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى عێراق.
نێچیرڤان بارزانى،پێى وابوو ئه‌مه پاداشتێكى خراپى مام و ئامۆزایه‌تى، چونكه ئه‌و ز‌وربه‌ى پرده رووخاوه‌كانى دواى له دواى ریفراندۆم دروستكرده‌وه له كاتێكدا عه‌رابى ریفراندۆم به پێى قسه‌ى رۆژنامه‌ى واشتن پۆست مه‌سروور بارزانى بوو هه‌ر ئه‌وانیش باسى پشتیوانى 36 ده‌وڵه‌تیان ده‌كرد كه‌چى ئه‌نجامه‌كه به‌و شێوه‌یه بوو كه بینیمان.
"ده‌ستپێكێى خراپ"
له یه‌كه‌م هه‌نگاوى كاراكردنه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم گورجێكى گه‌وره به‌ر نێچیرڤان بارزانى كه‌وت كاتێك پارتى ئاماده نه‌بوو پرسى هه‌ڵبژاردنى پارێزگارى كه‌ركووك له‌گه‌ڵ ده‌نگدان به سه‌رۆكى هه‌رێم به یه‌كه‌وه ئه‌نجامبدا، بیگومان پارتى به‌بێ یه‌كێتى به هاوكارى گۆڕان سه‌رۆكى هه‌ڵبژارد ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م لێدان بوو له شكۆى نێچیرڤان بارزانى چونكه ئه‌و ده‌یویست سه‌رۆكى هه‌مووان یاخود زۆرینه بێت ده‌نگى 21 كورسییه‌كه‌ى یه‌كێتى له رووى مه‌عنه‌وى سیاسى بۆ سه‌رۆك گرنگ بوو به‌ڵام هه‌ڵه‌ى یه‌كێتى و ئیشكردنى ئاراسته‌یه‌كى نێو پارتى وایكرد نێچیرڤان بارزانى ده‌نگى زۆرینه‌ى ره‌ها به ده‌ست نه‌هێنى و یه‌كێتى بایكۆتى دانیشتنه‌كه بكات، كه‌چى یه‌كێتى ئه‌وه‌نده ناحه‌كیم بوو بۆ ده‌نگدان به مه‌سروور بارزانى چووه دانیشتنى په‌رله‌مان كه‌چى بۆ دۆسته‌كه‌ى خۆیان نه‌چوو!.
"سه‌رۆكێكى بێ ده‌سه‌ڵاتكراو"
ده‌سه‌ڵاته‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێم به پێى یاسا روونه له هه‌مووى گرنگتر نوێنه‌رایه‌تى كردنی هه‌رێمى كوردستانه له ده‌ره‌وه له‌م بواره‌ش له ماوه‌ى ساڵى رابردوو ئه‌و رۆڵه‌ى سه‌رۆك له لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیران بچووكراوه‌ته‌وه. به تایبه‌ت له به‌شداریكردن سه‌رۆكى حكومه‌ت له كۆنفرانسى ئاسایشى میوشین له ساڵى رابردوو له كاتێدا ساڵانى رابردوو سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌شدار ده‌بوو ئه‌مه‌ش وایكرد نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌راى داوه‌تكردنى به‌ڵام به‌شدارى ئه‌و كۆنفرانسه‌ى نه‌كرد. له كاتێكدا ساڵانى پێشوو داوه‌تى فه‌رمى بۆ نێچیرڤان بارزانى هاتبوو وه‌كو سه‌رۆكى حكومه‌ت به‌ڵام له به‌ر مامى كه سه‌رۆكى هه‌رێم بوو به‌شدارى نه‌ده‌كرد به تایبه‌ت له پرسى شه‌ڕى داعش و سه‌ركردایه‌تى پێشمه‌رگه نه‌یده‌ویست له رۆڵ و پێگه‌ى ئه‌و كه‌م بكاته‌وه.
له لایه‌كى دیكه‌وه له فستیڤاڵى ساڵانه‌ى فۆڕمۆلا وه‌ن له ئیمارات كه بۆنه‌یه‌كى وه‌رزشییه به تامى سیاسى سه‌رۆكى حكومه‌ت هاوسه‌فه‌رى سه‌رۆكى هه‌رێم بوو، به‌ڵام ساڵانى رابردوو ته‌نیا سه‌رۆكى هه‌رێم به‌شداری ده‌كرد ئه‌مه‌ش وایكرد تابلۆكه له سه‌ردانێكى خێزانى بچێ نه‌ك سیاسى و دیبلۆماسى.
ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش سه‌ر به كێیه؟
ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش یه‌كێكه له‌و دامه‌زراوانه‌ى به پێى یاساى ژماره (4) ساڵى 2011 سه‌ر به سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه، كه‌چى له‌وه‌ته‌ى نێچیرڤان بارزانى بووته سه‌رۆك ئه‌و دامه‌زراوه‌یه له رووى عه‌مه‌له‌ییه‌وه گواستراوه‌ته‌وه سه‌ر نووسینگه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت نه‌ك سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت، ته‌نانه‌ت له گۆڕینى به‌رپرسى ئاژانسى پاراستن كه یه‌كێكه له ده‌زگاكانى ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه هیچ پرس و را به سه‌رۆكى هه‌رێم نه‌كراوه به‌ڵكو سه‌رۆكى پارتى به بڕیارى حیزبى گۆڕانكارى له‌و شوێنه كرد.
پرسیارێكى مه‌نتیقى دێته پێشه‌وه بۆ له سه‌رده‌مى كاك مه‌سعود بارزانى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش سه‌ر به سه‌رۆكى هه‌رێم بۆ له سه‌رده‌مى نێچیرڤان بارزانى سه‌ر به سه‌رۆكى حكومه‌ته خۆ یاساكه هه‌موارنه‌كراوه.
"فه‌رمانده‌ی گشتى به‌بێ پێشمه‌رگه"
سه‌رۆك به پێى یاسا ره‌مزى یه‌كگرتووى خاك و سیسته‌مى سیاسییه‌كه‌یه له‌په‌یامى سوێندخواردنى نێچیرڤان بارزانى به‌ڵێنیدا كه سه‌رۆكایه‌تى ده‌كاته چه‌ترى كۆكردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م لایه‌نه كوردستانییه‌كان، له رووى عه‌مه‌لییه‌وه هه‌وڵدرا له سه‌ر هه‌ندێك پرس و بابه‌ت پارتى، یه‌كێتى و گۆڕان و ئیسلامییه‌كان جگه له (جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ) یه‌ك هه‌ڵوێستى هه‌بێ.
له یاساى سه‌رۆكایه‌تى ئاماژه به‌وه‌كراوه كه سه‌رۆكى هه‌رێم فه‌رمانده‌ى گشتى هێزى پێشمه‌رگه‌یه به‌ڵام له جولاندنى هێز له ناوچه‌ى زینى و ورتى به‌بێ ئاگادارى و هه‌مه‌ئاهه‌نگى سه‌رۆك كرابوو، دواى گه‌وره بوونى قه‌یرانه و مه‌ترسى دروستبوونى گرژى سه‌ربازى به هۆى لێدوانه توونده‌كانى سه‌رۆكى حكومه‌ت و مه‌كته‌بى سیاسى و هاوسه‌رۆكایه‌نى یه‌كێتى ئینجا كێشه‌كه بۆ سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم راده‌ستكرا.
پرسى ناكۆكى و جولاندنى هێز له زینى و وه‌رتێ هه‌موو هه‌وڵ و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێم له بارچوو، بۆ نموونه مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى له به‌یاننامه‌یه‌ك داوایان له نێچیرڤان بارزانى كرد وه‌كو سه‌رۆكى هه‌رێم پاشه‌كشه به هێزه‌كان له زینى و وه‌رتێ بكات ته‌نیا ئاسایشى خۆجێى كۆنترۆڵى ناوچه‌كه بكه‌ن، هێشتا سه‌رۆكى هه‌رێم وه‌ڵامى داواكه‌ى نه‌دابووه سه‌رۆكى حكومه‌ت له 17/4/2020 روونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه گوتى:" ئه‌وه‌ى رووده‌دات یاخى بوونی تاقمێكه به‌رامبه‌ر حكومه‌ت"، ئه‌مه‌ش وایكرد بۆ یه‌كه‌مجار تیمێكى نێو حكومه‌ت به‌یاننامه‌و روونكردنه‌وه دژى خودى سه‌رۆكى حكومه‌ت بنووسن.
له كاتێكدا جولاندنى هێزى پێشمه‌رگه ده‌بێ به ئاگادارى و ره‌زامه‌ندنى خودى سه‌رۆكى هه‌رێم بێت وه‌كو فه‌رمانده‌ى گشتى هێزى پێشمه‌رگه، نه له جولاندنى هێز حساب بۆ سه‌رۆكى هه‌رێم كرا نه له چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانه‌كه كه مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى داوایكرد بوو ده‌رفه‌ت به سه‌رۆك درا.
باره‌گاى بارزانى به‌رامبه‌ر سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم
بۆ مێژوو ده‌بێ بگوترێت جیاوازییه‌كى زۆر له نێوان گوتارى سه‌رۆكى هه‌رێم و حكومه‌ت هه‌یه له به‌شدارى پێكردنى لایه‌نه سیاسییه‌كان له بڕیارى سیاسى و یه‌كخستنى گوتارى سیاسى، نێچیرڤان بارزانى دژى دوو ئیداره‌ى مه‌قوله ناشازه‌كه‌ى به‌شێك له پارتییه‌كانه كه كاتێك قه‌یرانێك دروست ده‌بێ ده‌ڵێن ئێوه له ماڵى خۆتان ئێمه‌ش له ماڵى خۆمان!.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ى رۆژى به ئه‌نقسه‌ت به گاڵته‌و بێ نرخكردنه‌وه‌ى باسى له دوو ئیداره‌ى كرد و گوتى:" نابێته دوو ئیداره‌ى به‌ڵكو ده‌بێته سفڕ ئیداره".
به كورتییه‌كه‌ى سه‌رۆك دوو ئه‌ركى سه‌ره‌كى هه‌یه یه‌كه‌م نوێنه‌رایه‌تى و یه‌كخستنى گوتارى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى و ئیداره‌كردنى هێزى پێشمه‌رگه‌و ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش له هه‌ر دوو بواره‌كه رێگرى و به‌ربه‌ستى زۆرى بۆ دروستبووه له ماوه‌ى ئه‌و ساڵه ئه‌مه‌ش زیاتر په‌یوه‌ندى به باره‌گاى بارزانى و خودى سه‌رۆكى حكومه‌ته‌وه هه‌یه ئینجا لایه‌نه‌كانى دیكه.
سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم وه‌كو باره‌گاى حیزب
سه‌ره‌راى به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌م نێچیرڤان بارزانى له كاره‌كانى به‌ڵام له هه‌مان كاتدا بیركردنه‌وه و شێوازى ته‌قلیدى ئیشكردنى ئه‌ویش به‌ربه‌سته له به‌رده‌م پێشكه‌وتنى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم، ئه‌و دامه‌زراوه بووته شوێنى تۆراوه‌كانى نێو پارتى و په‌راوێزخراوه‌كانى كابینه‌ى پێشوو، نێچیرڤان بارزانى هه‌رچى مه‌كته‌بى سیاسى و سه‌ركردایه‌تیی پارتی و خه‌ڵكى پارتییه له‌و ده‌زگایه كۆیكردووته‌وه له كاتێكدا ئه‌و دامه‌زراوه‌یه موڵكى گه‌له و ده‌بێ هه‌موو ره‌نگه‌كان به پێى لێهاتووى و پسپۆرى شوێنیان ببێته‌وه، جگه له به‌رێزان مسته‌فاى سه‌ید قادر‌و شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا ستافى نووسینگه‌كانیان ئه‌وانى دیكه هه‌ر له پاسه‌وانه‌وه بگره هه‌موو پارتییه جگه له به‌رێز فه‌وزى هه‌ریرى كه سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تییه هه‌ر یه‌ك له به‌رێزان (كه‌ریم شنگالى، جه‌عفه‌ر ئیبراهیم، نه‌وزاد هادى و دڵشاد شه‌هاب) كه مه‌كته‌ب سیاسى و سه‌ركردایه‌تى پارتین سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیان كۆنترۆڵكردووه.