بە مووشەكی كاتیۆشا هێرش كراوەتە سەر ناوچەی سەوز لە بەغدا
تۆڕی میدیایی ئه‌منی سه‌ربه حكوومه‌تی عێراق: له ناوچه‌ی شه‌عب باكووری به‌غداوه، به مووشه‌كی كاتیۆشا هێرش كراوه‌ته سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز.
له رێگای ئاراسته‌كردنی مووشه‌كه‌وه هێرش كرایه سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز له شاری به‌غدا كه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا و چه‌ند وڵاتێكی دیكه و ژماره‌یه‌ك داموده‌زگای حكوومه‌تی عێراق له‌و ناوچه‌یه‌ن.
تۆڕی میدیایی ئه‌منی سه‌ربه حكوومه‌تی عێراق بڵاوی كرده‌وه له ناوچه‌ی شه‌عب باكووری به‌غداوه، به مووشه‌كی كاتیۆشا هێرش كراوه‌ته سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز، به‌ڵام زانیاریی نه‌دراوه كه هێرشه‌كه له‌لایه‌ن كێوه ئه‌نجام دراوه.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به سۆمه‌ریه‌نیوزی راگه‌یاند، به‌هۆی تێكشكانی موشه‌كه‌كه به‌شێك له پوش و پاوانی نزیك له ده‌روازه‌كانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق ئاگریان گرتوه و تیمی به‌رگری شارستانی هه‌ستاون به كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه.
ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه چه‌ند كاتژمێرێك به‌ر له ده‌ستپێكردنی دانوستانه‌كانی نێوان به‌غدا و واشنتۆن، كه هه‌ر دوو وڵات دانوستان ده‌كه‌ن بۆ گه‌ییشتن به رێكه‌وتنێكى نوێى ئه‌منى و ستراتیژى، كه هه‌ندێ میلیشات و گروپى چه‌كدارى عێراقى دژى رێكهوتنهكهن و دژى مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكان له عێراق.