نزیکی ٩٠٠ تووشبووی کۆرۆنا لەعیراق چاکبوونەوە
2020-06-19 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک
خەڵک – بەشی هەواڵ لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٨٧٢ تووشبووی کۆرۆنا لەعیراق چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە. وهزارهتی تهندروستی عیراق ڕایگەیاند، لەماوەى ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، هەزار و ٦٣٥ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا تۆمارکرا. ئەوەش خراوەتەڕوو، هەر لەو ماوەیەدا ٦٩ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا، هاوكات 872 کەسیش چاکبووەنەوە.