ته‌ندروستى چه‌مچه‌ماڵ: تا ئێستا 9 كه‌س به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه
2020-06-21 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
به‌رێوه‌به‌رى ته‌ندروستى چه‌مچه‌ماڵ له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا هۆشدارى ده‌داته هاوڵاتیانى سنورى چه‌مچه‌ماڵ كه خۆیان بپارێزن له ڤایرۆسى كۆرۆنا و دۆخه‌كه مه‌ترسیداره و كۆرۆنا به ئاسانى و ئاسایی وه‌رنه‌گرن و خۆیان به‌دوور بگرن له‌و په‌تا جیهانیه چونكه داتا و نیشانه‌كانى ڤایرۆسى كۆرۆنا مه‌ترسیدارن.
د. فه‌رهاد محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌رى ته‌ندروستى چه‌مچه‌ماڵ ئاماژه‌ى به‌وه‌یش كرد، تا ئێستا به په‌تاى كۆرۆنا له قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ نۆ 9 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه.