هەواڵی کوردستان ئێستا

لە ئوسترالیا جێپێی بەردینی دایناسۆری گەورە دەدۆزرێتەوە

لە ئوسترالیا جێپێی بەردینی دایناسۆری گەورە دەدۆزرێتەوە
لە ئوسترالیا جێپێی بەردینی دایناسۆری گەورە دەدۆزرێتەوە

2020-06-22 00:00:00 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

سیدنی – توێژینەوەیەکی نوێ دەڵێت جێپێی بەردینی گەورە لەکانە خەڵوزێکی کۆندا دۆزراوەتەوە دەگەڕێتەوە بۆ گەورە دایناسۆری گۆشتخۆر لە ئوستورالیا.

شیکردنەوەکەی زانکۆی کوینسلاند کردویەتی دەڵێت ئەم دایناسۆرە گۆشتخۆرە گەورە و 10 مەتردرێژ بوە، هاوشێوەی دایناسۆری گۆشتخۆری (ریکس). جێپێکان لە بنمیچی کانەخەڵوخێکی کۆندا لە ساڵی 1950کاندا دۆزراوەتەوە بەڵام لەڕوی زانستیەوە بەمدوایانە پشکنینی بۆ کراوە.

توێژینەوەکە لە گۆڤاری (زانستی زیندەوەرەکانی مێژوو)دا بڵاوکراوەتەوە دەڵێت، جێپێکان بۆچەندین ساڵ لەمۆزەخانەدابوە و دەستکاری نەکراوە، بەڵام بەمدوایانە زانای بەبەردبوەکان (ئەنتۆنی ڕۆمیلۆ) لێکۆڵینەوەی لێکردوە. لەمبارەیەوە ڕۆمێلۆ دەڵێت "ئەگەری هەیە ئەو جێپێیانە هی گیاندارێکی گەورەو مەترسیداربێت بەر لە مێژوو ژیاوە.

ڕۆمێلۆ دەشڵێت "هەرچەندە ئێسک نەدۆزراوەتەوە، بەڵام ڕەوتی جێپێکان ئاوێنەیەکی  جوانی ڕابردووی دێرینە".

وتیشی " جێپێ زیاتر لە ئێسک دۆزراوەتەوە، لەڕێگاو شێوەیەوە دەتوانین بڵێن ئەم گیاندارە دایناسۆر بوە گۆشتی خواردوە، هەروەها دەتوانین بەوپێیەی جێپێکە 80 سانتیمەترە، ئەم گیاندارە بەرزیی قاچی 3 مەتر بوە، لەوانەشە باڵای 10 مەتر بەرزبووبێت، زانیاریشمان دەداتێ لەسەر ژینگەکەی تێیدا ژیاوە و کۆمەڵگای دایناسۆرەکان چۆن بوە".

لەسەرانسەری ئۆسترالیا ئێسک و بۆماوەی بەردینی زۆری دایناسۆر دۆزراوەتەوە، بەڵام سروشتی خاکی تەختی کشوەرەکە گوونجاو نیە بۆ مانەوەی ئێسک و پروسکیان بەتەواوەتی و بەپارێزراوی.

لەگەڵ ئەوەشدا لەولایەتی کوینسلاندا دۆزینەوەی گرنگ بەدەست هاتوە.

بەبەردبوەکان دەردەخات ئەو ناوچەیە جێی ژیانی (ئەنکی‌لۆسۆر) بوە Ankylosaurus ئەوەی قەڵغانی ئێسکی هەبوە بۆ پاراستنی لەگۆشتخۆرەوکان.

هەروەها Muttaburrasaurus (موتابۆراسۆر) بەناوی شارۆچکەی

Muttaburra لەولایاتی کوینسلاند ناونراوە ، گیاخۆر بوە بەرزیی شانی 8 مەتر بوە، دەنوک و دانی هەبوە بۆ هاڕینی گیا. زاناکان لەواباوەڕەدان لەداراستاندا ژیاون نزیک کەناری دەریایەکی گەورە بەر لە 110 ملێۆن ساڵ ناوچەیەکی فراوانی ناوەڕاستی ئۆسترالیای گرتوەتەوە.

زۆر لەدایناسۆرەکان بەر لە 66 ملێۆن ساڵ نەماون، بەلام نەوەکانیان کە باڵندەیە ماونەتەوە.

 

زاناکان دەڵێن ئەو بەبەردبوەی لەجەمسەری بەستەڵەکی باشور دۆزراوەتەوە هێلکەیەکی زەبەلاحە

توێژەرەوان دەڵێن بەبەردبوویەکیان لەساڵی 2011دا لە جەمسەری بەستەڵەکی باشوور دۆزیوەتەوە و توانیویانە دەستنیشانیکەن کە هێلکەیەکی گەورەیە، لەوانەیە خشۆکێکی ئاویی کۆن داینابێت.

لەوەتای ئەو بەبەردبوە دۆزراوەتەوە، بڵاوکراوە زانستیەکان ڕاپۆرتیان لەبارەیەوە بڵاوکردۆتەوە و لەبەر ئەوەی لایان ڕوون نەبوو بە "شتێک" ناویان بردوە. بە تۆپی فووتبۆڵی ئەمریکا بەراوردیان کرد، بەوەی درێژیەکی 28 سانتیمەترە و پانیی 18 سانتیمەتر.

لەتوێژینەوەیەکدا ڕۆژی 4 شەممەی رابردوو لە گۆڤاری زانستیی سروشتدا بالاوکرایەوە، توێژەرەوانی زانکۆی تکساس لە ئویستن شیکرندوەی مایکرۆسکۆپیان بەکارهێنا بۆ دڵنیابوون لەوەی بەبەردبوەکە لەڕاستە هێلکەی کۆنە.

شیکرندوەیان بۆ هێلکەی 260 جۆر خشۆک کردوە و بەهێلکەی ئەوان بەراوردیان کردوون، بۆیان دەرکەوتوە ئەو گیاندارەی ئەو هێڵکەیەی داناوە درێژیەکی نزیکەی 7 مەتر بوە.

هەروەها دەڵێن ئەو هێلکە بەبەردبوە بەپێچەوانەی هێلکەی دایانسۆرەکان توێکڵەکەی تەنک بوە، هاوشێوەی هێلکەی کیسەڵ بوە، ئەمەش نیشانەیە لەئاودا ژیاوە. زاناکان نەیانتوانیوە بگەنە ئەوەی چی لەناو هێلکەکەدایە، بەڵام هێلکەکە لە بەردی خاکی جەمسەری باشوردا لەگەڵ بەبەردبووی (موساسۆرە) دۆزراوەتەوە  کە خشۆکی ئاویی گەورە بوون.

ئەگەر ئەو بەبەردبوە دەتنیشانبکرێت کە هێلکەی مۆساسۆرەیە، ئەوا دەرئەنجامێکی گرنگی دەبێت، زاناکان پێشتر لەوەباوەڕەدانەبوون گیاندارە زەبلاحەکانی پێش مێژوو هێلکەیان کردبێت.

لەبەر ئەوەی تائێستا خشۆکی گەورەی ئاو هاوشێوەی مۆساسۆرە نەماوە، پێدەچێت ئەو هێلکەیە هی جۆرێکی تایبەت بووبێت.

 

ڕۆژگیرانێکی تایبەت لە یەکەم ڕۆژی هاویندا ڕویدا و بێوێنەیە

شیایی (تایوان) (ڕۆیتەرز) – ڕۆژی یەکشەممە دانیشتوانی بەشی ڕۆژهەڵاتی زەوی ئەڵقەی درەوشەداریان لەئاسماندا بەدیکرد، کاتیک مانگ ڕوی خۆری داپۆشی لەڕووداوێکی بێوێنەدا و لە درێژترین ڕۆژی ساڵدا.

بەشێکی خۆرگیرانەکە چەند ناوچەیکەی ڕۆژهەڵات و باشوری ئاسیاو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریکای گرتەوە، بەڵام ئەوەی پێی دەڵێن ئەڵقەی ئاگر و هەموو خۆر بەتەواوەتی دادەپۆشێت بێجگە لە مانەوەی ئەڵقەیەک نەبێت دەرەکەوێت ناوچەیەکی زۆر کەمی گرتەوە.

لەچۆرە ڕوداوەدا لەئەوپەڕی قۆناغی خۆر گیراندا مانگ ناتوانێت بەتەواوەتی خۆرداپۆشێت، بۆیە ئەڵقەیەکی تەنک لەتیشکی دەرباز دەبێت و پرشنگدار دەردەکەوێت.

ئەمجۆرە خۆرگیرانە لەکاتێکدا ڕوو ئەدات کە مانگ لەدورترین ئاستی دەبێت لەزەویەوە و دەکەوێتە نێوان خۆر و زەوی و بچووکتر دەردەکەوێت، ئەوەی یەکشەممە ڕویدا بێوێنەوە لەبەر ئەوەی کەوتە یەکەم ڕۆژی وەرزی هاوینەوە.

بەسەدان چاودێری ڕوداوە سروشتیەکانی گەردوون لە گۆڕەپانێکی کراوە لەناوچەی شیایی لەباشوری تایوان گردبوونەوە، ناوچە و پێگەیەکە لەئاسیا گیرانی ئەڵەقە تێیدا بەدیکرا.

شونگ یوهۆی تەمەن 56 ساڵ و خانەنشین، سەردانی شارەکەی کردوە  دەڵێت " تەمەنم لە50 ساڵ زیاترە جێگای خۆشحاڵیە ئە دەرکەوتیە دەبینم، دڵم زۆر پێی خۆشە".

لە تایبەی پایتەختی تایلاند گرووپەکان و خەڵکی بۆ بینینی خۆرگیران بەچاویلکەی ڕەنگاوڕەنگ و تەلەفەوونەوە کۆبوونەوە.