هەواڵی کوردستان ئێستا

به‌پێی رێككه‌وتنی ئۆپیك پڵەس به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت زیاد ده‌كات

به‌پێی رێككه‌وتنی ئۆپیك پڵەس به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت زیاد ده‌كات
به‌پێی رێككه‌وتنی ئۆپیك پڵەس به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت زیاد ده‌كات

2020-07-02 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

وه‌زیری وزه‌ی رووسیا، ئه‌لێكساندر نۆڤاك: به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنەی کە هه‌یه‌، وڵاتان به‌رهه‌مهێنان له‌ یەکی ئابه‌وه‌ زیاد ده‌كه‌نه‌وه.

وه‌زیری وزه‌ی رووسیا، ئه‌لێكساندر نۆڤاك به‌ ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه‌ له‌باره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ده‌رخسته‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتن‌ی رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كه‌ری نه‌وت (ئۆپیك) هیچ بڕیارێك نه‌دراوه‌ رایگه‌یاند، به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنەی کەهه‌یه‌، وڵاتان به‌رهه‌مهێنان له‌ یەکی ئابه‌وه‌ زیاد ده‌كه‌نه‌وه‌.

ئه‌لێكساندر نۆڤاك له‌ میانی به‌شداریكردن له‌ كۆبوونه‌وه‌ی یانه‌ی هزر و رامانی ڤالدای له‌ رێگای ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ رێككه‌وتنی كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌نێوان وڵاتانی ئه‌ندام ئۆپیك پڵه‌س، به‌ تیشك خستنه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی رۆژانه‌ بۆ نۆ ملیۆن و ٧٠٠ به‌رمیل له‌ میانی رێككه‌وتنه‌كه‌دا تاكو كۆتایی مانگی ته‌مووز كاری پێ ده‌كرێت و وتی: له‌باره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی رێژه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ بۆ دوای ته‌مووز هیچ بڕیارێك نه‌دراوه‌. به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتننامه‌ی هه‌یه‌، وڵاتان به‌رهه‌مهێنان له‌ یەکی ئابه‌وه‌ زیاد ده‌كه‌نه‌وه‌.

وه‌زیری وزه‌ی رووسیا به‌ تیشك خستنه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌ جیهانییه‌كاندا وتی: چاودێری ره‌وشه‌كه‌ و داتا ته‌كنیكییه‌كان ده‌كه‌ین. دواتر هه‌ڵسه‌نگاندێك ده‌كه‌ین له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی لیژنه‌ی ته‌كنیكی ئۆپیك و له‌مباره‌یه‌وه‌ ئاڵوگۆڕی بیروڕا ده‌كه‌ین.

ئه‌لێكساندر نۆڤاك سه‌باره‌ت به‌ كاریگه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌سه‌ر نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌ جیهانییه‌كاندا وتی: هه‌موو لایه‌ك بیر له‌ گۆڕینی پێكهاته‌ی وزه‌ی جیهانی ده‌كاته‌وه‌. پشكی به‌كارهێنانی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی كه‌ سه‌رچاوه‌كانی هایدرۆكاربۆنن تاكو ٢٠٤٠ له‌ له‌سه‌دا ٨٥ه‌وه‌ كه‌م ده‌كرێته‌وه‌ بۆ له‌سه‌دا ٧٥ و رێژه‌ی وزه‌ی نوێبۆوه‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌. به‌ بۆچوونی من پشكی سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی جێگره‌وه‌ له‌و پێشبینیانه‌ به‌رزتره‌ كه‌ تاكو ٢٠٤٠ باسیان لێوه‌ ده‌كرێت.

ژماره‌یه‌ك وڵاتی هه‌نارده‌كا‌ری نه‌وت له‌ ئۆپیك پڵه‌س له‌ مانگی نیسانی رابردووا بڕیاریان دا ماوه‌ی رێككه‌وتنی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بۆ نۆ ملیۆن و ٧٠٠ هه‌زار به‌رمیل له‌ رۆژێكدا تاكو كۆتایی مانگی ته‌مووز درێژ بكه‌نه‌وه‌. ئه‌م كه‌مكردنه‌وه‌یه‌ له‌ مانگی ئابه‌وه‌ بۆ ئاستی حه‌وت ملیۆن و ٧٠٠ هه‌زار به‌رمیل داده‌به‌زێت.

سه‌رۆكی جێبەجێکاری سندوقی وه‌به‌رهێنانی راسته‌وخۆی رووسیا، كیریل دمیتریێڤ پێشتر درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی رێككه‌وتنی ئۆپیك پڵەسی بۆ مانگێكی دیكه‌ به‌ "نالۆجیكی" له‌قه‌ڵه‌م دابوو.