هەواڵی کوردستان ئێستا

شوانێک بە دەستڕێژی گوللـەی سوپای پاسداران ده‌كوژرێت

شوانێک بە دەستڕێژی گوللـەی سوپای پاسداران ده‌كوژرێت
شوانێک بە دەستڕێژی گوللـەی سوپای پاسداران ده‌كوژرێت

2020-07-07 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

لە سنورەکانی سەردەشت هێزەکانی سوپای پاسداران دەستڕێژی گوللة یان لە شوانێک کردوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە هێزەکانی سوپای پاسداران لە بەرزاییەکانی سنوری دەشتی وەزێنەی سەردەشت دەستڕێژی گوللةیان لە شوانێک بە ناوی یوسف ئەحمەدی کردوە و کوشتویانە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، یوسف ئەحمەدی خەڵکی گوندی ئاڵواتان سەر بە ناوچەی میراوای سەردەشت-ی رۆژهەڵاتی کوردستان بوە.

13ی ئەم مانگە، هێزەکانی سوپای پاسداران لە سنوری پیرانشار لە کاتێکدا دەستڕێژی گوللةیان لە ئاژەڵدارانی هەرێمی کوردستان کردووە کە چەند کیلۆمەتر دوور بوون لە سنورەکانی ئێران و لە ئاکامدا شوانێکی تەمەن 17 ساڵ بە ناوی ڕێبین ئیسماعیل، بە سەختی بریندار بوو