كۆریای باكوور جارێكی دیكه ئه‌گه‌ری كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ره‌تكرده‌وه
كۆریای باكوور: ئه‌گه‌ر پێویست بكات به‌ڕوون و ئاشكرایی بگوترێت، ئه‌وا نییهتێكمان نییه بۆ دانیشتنی رووبه‌ڕوو له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا.
بەرلە سه‌ردانه‌كه‌ی نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری كۆریای باكوور، ستیفن بیگن بۆ كۆریای باشوور، كۆریای باكوور جارێكی دیكه ئه‌گه‌ری كۆبوونه‌وه‌ی پیۆنگیانگ و واشنتۆن-ی ره‌تكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه نیازی كۆبوونه‌وه‌یان نییه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا.
ئاژانسی هه‌واڵیی ناوه‌ندی كۆریای باكوور (KCNA) بڵاوی کردەوە، سه‌رۆكی ئیداره‌ی كاروباری ئه‌مریكا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكوور، كوۆن جۆنگ گون له راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە 'ته‌نانه‌ت دوای ئه‌وه‌ی جێگری یه‌كه‌می وه‌زیری ده‌ره‌وه، جۆی سۆن هوی به‌ڕوونی رایگه‌یاند كه كۆریای باكوور دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا ناكات، كه‌سانێك هه‌ن باس له نێوه‌ندگیری له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا ده‌كه‌ن'.
سه‌رۆكی ئیداره‌ی كاروباری ئه‌مریكا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكوور، كوۆن جۆنگ گون باسی له‌وه كرد كه جۆی سۆن پێش ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌مه‌وبه‌ر به‌ڕوونی هه‌ڵوێستی له‌باره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیه بێ جێیانه خسته‌ڕوو كه هه‌ن سه‌باره‌ت به لووتكه‌ی كۆریای باكوور-ئه‌مریكا، باسی له‌وه‌یش كرد كه هه‌وڵه‌كانی كۆریای باشوور بۆ نێوه‌ندگیری بێهوده ده‌بن.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ستیفن بیگن به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌باره‌ی دانوستانه ئه‌تۆمییه‌كان كه دواخراون، ئه‌مڕۆ بگاته سیئۆل پایته‌ختی كۆریای باشوور.
جێگری یه‌كه‌می وه‌زیری ده‌ره‌وه، جۆی سۆن هوی رۆژی شه‌ممه له لێدوانێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد هه‌تا ئه‌مریكا واز له سیاسه‌ته دوژمنكارانه‌كانی نه‌هێنێت به‌رامبه‌ر حكوومه‌تی پیۆنگیانگ، ئه‌وا پلانیان نییه درێژه به دانوستانه ئه‌تۆمییه‌كان بده‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا و گوتی: 'ئایا كۆبوونه‌وه یان رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا گونجاوه كه ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی پشتگوێ خستووه كه له لووتكه‌كه‌ی پێشتردا كراون و درێژه به سیاسه‌ته دوژمنكارانه‌كانی ده‌دات به‌رامبه‌ر كۆریای باكوور؟'.
رۆژی پێنجشه‌ممەی رابردوو راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مریكا، جۆن بۆڵتۆن له لێدوانێكیدا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو كه پێده‌چێت سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ بەرلە هه‌ڵبژاردنه‌كان له مانگی تشرینی یه‌كه‌مدا، لووتكه‌یه‌كی له‌ناكاو له‌گه‌ڵ سەرکردەی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ-ئون ئه‌نجام بدات.
به‌رپرسانی كۆریای باكوور به بیانوی ئه‌وه‌ی ئه‌مریكییه‌كان به‌رده‌وامن له‌سه‌ر هه‌ڵوێست و كاری پێشوویان، ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌یان راگرت كه له‌سه‌ر ئاستی كار له تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٩دا له‌نێوان هه‌ردوو وڵات له سوید به‌ڕێوه‌چوو.