قۆناغی چوارهەمی ئۆپراسۆنی پاڵەوانانى عیراق بەسەرپەرشتی کازمی دەستیپێکرد
2020-07-11 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک
خەڵک – بەشی هەواڵ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ئۆپراسیۆنێکی فراوان لەپارێزگای دیالە بۆ لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش دەستیپێکرد. ئۆپراسیۆنی پاڵەوانانی عیراق لەقۆناغی چوارهەمیدا لەپارێزگای دیالەیە و ئەمڕۆ بەشێوەیەکی فراوان هەوڵی لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش دەدەن. ئەم ئۆپراسیۆنە بەسەرپەرشیتی ڕاستەوخۆی مستەفا کازمییە و سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گەیشتۆتە شوێنی دیاریکراو بۆ سەرپەرشتیکردنی ئۆپراسیۆنەکە.