هەواڵی کوردستان ئێستا

ڤیدیۆ.. "چاڵێنجی كورسی" ئینتەرنێت دەتەنێتبە پێچەوانەی ژنانەنەوە پیاوان ناتوانن ئەنجامیبدەن

ڤیدیۆ.. "چاڵێنجی كورسی" ئینتەرنێت دەتەنێتبە پێچەوانەی ژنانەنەوە پیاوان ناتوانن ئەنجامیبدەن
ڤیدیۆ.. "چاڵێنجی كورسی" ئینتەرنێت دەتەنێتبە پێچەوانەی ژنانەنەوە پیاوان ناتوانن ئەنجامیبدەن

2019-12-05 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-

چاڵێنج یاخود ئاڵنگاریی هەڵگرتنی كورسییەك، تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان و تەواوی ئینتەرنێت دەتەنێت، پاش ئەوەی چەندین تاقیكردنەوە دەریخستوە بەشێوەیەكی گشتی پیاوان بەپێچەوانەی ژنانەوە ناتوانن ئەنجامیبدەن، چەند مامۆستایەكی زانكۆش شیكارییان بۆ هۆكارەكەی كردوە.

 رێژەیەكی زۆری پیاوان ناتوانن ئەنجامیبدەن بەڵام دەردەكەوێت رەگەزی مێ بە ئاسانی چاڵێنجەكە ئەنجامدەدات

رێژەیەكی زۆری بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان چاڵێنجێك-ی نوێیان بڵاوكردوەتەوە، كە سەرەڕای ئەوەی زۆر ئاسان دەردەكەوێت بەڵام رێژەیەكی زۆری پیاوان ناتوانن ئەنجامیبدەن، لە بەرامبەریشدا و لە گرتە ڤیدیۆییەكاندا وا دەردەكەوێت رەگەزی مێ بە ئاسانی چاڵێنجەكە ئەنجامدەدات.

پێویستە ئەو كەسەی چاڵێنجەكە ئەنجامدەدات، بەرامبەر دیوارێك بە دو هەنگاو لە دواوە و گۆشەی 90 بنوشتێتەوە و سەری بە دیوارەكەوە بچەسپێنێت لەكاتێكدا كورسییەك لەنێوان كەسەكە و دیوارەكەدا هەیە، دواتر پاش ئەوەی دەنوشتێتەوە دەبێت هەوڵبدات كورسییەكە هەڵبگرێت و سەری بەرزبكاتەوە.

لە زۆرینەی هەوڵەكاندا، ژنان بە سەركەوتویی دەتوانن ئەو چاڵێنجە ئەنجامبدەن، لەكاتێكدا پیاوان لە نیوەڕێدا دەستبەرداردەبن.

شارەزایەكی ئەمریكی دەڵێت هۆكارەكە پەیوەندی بە ناوەندی هێزی كێشكردنی مرۆڤەوە هەیە

بەگوێرەی رۆژنامەی زە سەن-ی بریتانی، هۆكاری ئەوەی پیاوان ناتوانن ئەو چاڵێنجە ئەنجامبدەن، جیاوازی ناوەندی هێزی كێشكردنە لە هەردو رەگەزەكەدا، هاوكات جێرێمی جۆنسن كە زانایەكی ئەمریكیە دەڵێت "هۆكارەكە پەیوەندی بە ناوەندی هێزی كێشكردنی مرۆڤەوە هەیە".

لەوبارەیەوە جۆنسن زیاتر رونكردنەوە دەدات و دەڵێت "سەنتەری بارستایی كچان لەخوار كەمەریانەوەیە، بەڵام سەنتەری بارستایی كوڕان زۆر بەرزترە لە كەمەریان، بەهۆیەوە بۆ زۆرینەی كچان كاتێك دەنوشتێنەوە بەسەر كورسییەكەدا سەنتەری بارستاییەكەیان دەكەوێتە ژێر پێیەكانیانەوە، بەڵام لە هەمان حاڵەتدا سەنتەری بارستایی كوڕان دەكەوێتە سەرو كورسییەكەوە".

برایان: هۆكارەكە جیاوازی قەبارەی پێی خانمانە لەگەڵ پیاوان

لە لایەكی دیكەوە، پرۆفیسۆر برایان فۆرد لە زانكۆی كامبریج لەوبارەیەوە رایگەیاندوە "هۆكاری ئەوەی خانمان بە رێژەیەكی گشتی لە ئەنجامدانی ئەو چاڵێنجەدا سەركەوتون قەبارەی پێیەكانیانە، راستە سەنتەری هێزی كێشكردنی خانمان بە چەند سانتیمەترێك لە پیاوان لەخوارترە، بەڵام هێندە نییە كە كاریگەری لەسەر ئەو كێبڕكێیە هەبێت".

لەوبارەیەوە ئەو پرۆفیسۆرەی كامبریج زیاتر رونكردنەوە دەدات و دەڵێت "پێییەكانی پیاوان لە پێیەكانی خانمان گەورەترە، دو هەنگاو زیاتر بەرەو دواوە نزیكەی 60 سانتیمەتر دەكات، ئەوەش بەو واتایە دێت پیاوان دورتردەكەونەوە لە دیوارەكە و بەوشێوەیە بەرەو پێشەوە زیاتر دەنوشتێنەوە، لەكاتێكدا بەهۆی بچوكی پێیەكانیانەوە خانمان نزیكترن لە دیوارەكە".

gk711xd7Zog