ئهمریكا دەستبەسەردا گرتنی چوار کەشتی نەوتی ئێرانی ڕاگەیاند
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
ئهمریكا لە چوارچێوەی سزاکانی سەر ئێراندا دەستبەسەردا گرتنی چوار کەشتی نەوتی ئێرانی ڕاگەیاند.
رۆژنامەی "Wall Street Journal" لە هەواڵێکدا له زارى بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا ئاشکرایکرد، مانگی رابردوو داواکارە گشتییەکانی ئەو وڵاتە بۆ دەستگرتن بەسەر چوار کەشتی ئێرانی کە نەوتیان دەگواستەوە بۆ ڤەنزوێلا داوایەکی یاساییان تۆمارکردووە.
ئەوەش ئاشکرا کراوە کە چوار کەشتییەکە لە دەریادا دەستیان بەسەردا گیراوە و بەرەر بەندەری هۆستن لە ویلایەتی تەکساس بەڕێکراون.
ئەو بەرپرسانەی ئەمریکا بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە لە دەستبەسەردا گرتنی کەشتییەکاندا هێزی سەربازی بەکار نەهێنراوە، ئاماژە بەوەشدراوە کە دەست بەسەرداگرتنی کەشتییەکان لە چوارچێوەی ئەو سزایانەدان کە بەسەر ئێراندا سەپێنراون. ئەمەش یەکەم جارە ئەمریکا دەست بگرێت بەسەر کەشتی گواستنەوەی نەوتی ئێران-دا.