هەواڵی کوردستان ئێستا

گرووپێكی زانكۆی سۆران پارچە شوێنەوار و كەلوپەلە فۆلكلۆرییەكان كۆ دەكاتەوە

گرووپێكی زانكۆی سۆران پارچە شوێنەوار و كەلوپەلە فۆلكلۆرییەكان كۆ دەكاتەوە
گرووپێكی زانكۆی سۆران پارچە شوێنەوار و كەلوپەلە فۆلكلۆرییەكان كۆ دەكاتەوە

2019-12-07 00:00:00 - سەرچاوە: باسنیوز

وەك سەرەتایەكە بۆ بنیاتنانی مۆزەخانەی زانكۆی سۆران، ژمارەیەك مامۆستا و قوتابیانی فاكەڵتیی پەروەردی زانكۆی سۆران، وەك گرووپی پاراستنی فۆلكلۆری كوردی دەست بەكار بوون.

  د. دیار مەعاز ئێدلبی، راگری فاكەڵتی پەروەردەی زانكۆی سۆران، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "مەبەست لە راگەیاندنی "گرووپی پاراستنی فۆلكلۆری كوردی" هەوڵێكی خۆبەخشانەی كۆمەڵێك مامۆستا و قوتابی فاكەڵتی پەروەردەی زانكۆی سۆرانە، وەك سەرەتایەكە بۆ بنیاتنانی مۆزەخانەی زانكۆ، لەپێناو كۆكردنەوەی پارچە شوێنەوار و ئەم كەلوپەلە كوردەواریانەیە كە سەردەمانێك لەلایەن باب و باپیرانمانەوە بەكار هاتوون، تا وەك ناسنامەیەك بە زیندوویی بمێننەوە، هەروەها لە داهاتوودا لەكاتی كردنەوەی مۆزەخانەی زانكۆی سۆران، ئەم كەلوپەلە فۆلكلۆرییانە بگوازرێنەوە بۆ ئەو مۆزەخانەیەو و پارێزگارییان لێ بكرێت".

  لەمبارەوە د. موسلیح مستەفا سەرۆكی زانكۆی سۆران، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "هەوڵەكانی پاراستنی رەهەندەكانی ناسنامەی میژووییمان بەردەوامن، لە دنیای تەنراو بە تەكنەلۆجیا و كاڵبوونەوەی رایەڵەكانی ناسنامە، یەكێك لە ئاڵۆزترین و پڕ كارترین بابەتەكان، پاراستنی كەلەپوور و رەهەندەكانی ناسنامەی میللەتانە. بە خۆشییەوە بەردەوام لە زانكۆی سۆران، ئەمە بابەتێكی جێگەی سەرنج بووە و كاری لەسەر كراوە، ئێستا ئیتر بە خۆشییەوە بووەتە بەشێك لە رۆحی زانستی قوتابیان و مامۆستایانی ئارەزوومەندی بوارەكە و راگەیاندنی "گرووپی پاراستنی فۆلكلۆری كوردی"، هەوڵێكی خۆبەخشانەی كۆمەڵێك مامۆستا و قوتابیانی زانكۆكەمانە لە فاكەڵتی پەروەردەی زانكۆی سۆران. ئەمە سەرەتایەكە بۆ بنیاتنانی مۆزەخانەی زانكۆمان.