هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لەگەڵ ژمارەیەك لە مامۆستایانی زانكۆ كۆبۆوە .

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لەگەڵ ژمارەیەك لە مامۆستایانی زانكۆ كۆبۆوە .
ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لەگەڵ ژمارەیەك لە مامۆستایانی زانكۆ كۆبۆوە .

2020-10-03 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

دوای نیوەرۆی ئەمڕۆ شەممە بەرواری 3/10/2020 لە نوسینگەی تایبەتی خۆی لە شاری سلێمانی بەرێز مامۆستا سەڵاحەدین موحەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئییسلامی كوردستان لەگەڵ ژمارەیەك لە مامۆستایانی زانكۆ كۆبۆوە و لە دیدارەكەدا گفتۆگۆ دەربارەی رەوشی خوێندن لە دەرەوەی وڵات كرا و جەختیشكرایەوە كە پێویستە هەموو هەوڵێك بەگەربخرێ بۆ خزمەتكردنی ئەو قوتابیانەی كە لە ئێستادا لەدەرەوەی وڵات سەرقاڵی خوێندنن و بەتایبەت خوێندنی باڵا.
لەبەشێكی تری دیدارەكەدا تیشك خرایە سەر كاریگەریەكانی پەتای كۆڕۆنا لە هەرێمی كوردستان لەسەر پرۆسەی خوێندن و فێركردن و خوێندنی باڵا، كە پێوەیستە حكومەتی هەرێم گرنگی زیاتر بە پرۆسەی خوێندن بدات و هەموو هەوڵێك بخرێتەگەڕ كە خوێندنی ئەمساڵی قوتابیان بەفیرۆ نەروا.