هەواڵی کوردستان ئێستا

روسیا: كاتی بەئامانجگرتنی فڕۆكە ئۆكرانییەكە، شەش ئێف-35ی ئەمریكی لە ئاسمانی ئێراندا بون

روسیا: كاتی بەئامانجگرتنی فڕۆكە ئۆكرانییەكە، شەش ئێف-35ی ئەمریكی لە ئاسمانی ئێراندا بون
روسیا: كاتی بەئامانجگرتنی فڕۆكە ئۆكرانییەكە، شەش ئێف-35ی ئەمریكی لە ئاسمانی ئێراندا بون

2020-01-17 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-

وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، لەكاتی بەئامانجگرتنی فڕۆكە ئۆكرانییەكەدا لە لایەن تارانەوە، شەش فڕۆكەی جەنگی ئێف-35ی ئەمریكی لە ئاسمانی ئێراندا بون.

بەهۆی هەبونی زانیاری لەبارەی بونی فڕۆكەی ئەمریكیەوە ئێران فڕۆكە ئۆكرانیەكەی بەئامانجگرتوە

لەمیانی كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەی ئەمرۆ هەینیدا، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا سەبارەت بە دۆخی ئێستانی ناوچەكە و بابەتی بەئامانجگرتنی فڕۆكە ئۆكرانییەكە رایگەیاند "بەهۆی هەبونی زانیاری لەبارەی بونی فڕۆكەی جەنگی ئەمریكیەوە لە ئاسمانی ناوچەكە، ئێران فڕۆكە ئۆكرانیەكەی بەئامانجگرتوە".
شەش فڕۆكەی جەنگیی ئەمریكی لە ئاسمانی ئێراندا بون

ئاماژەی بەوەشكرد "لەكاتی بەئامانجگرتنی فڕۆكە ئۆكرانییەكەدا لە لایەن ئێرانەوە، شەش فڕۆكەی جەنگیی ئەمریكی لەجۆی ئێف-35 لە ئاسمانی ئێراندا بون".

هەر لەمیانی ئەو كۆنگرە رۆژنامەوانیەدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا داوا له‌سه‌رجه‌م وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی و كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كات ده‌ست به‌دانوستان بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوانیان.

بەرەبەیانی رێكەوتی 3ی كانونی دوەمی ئەمساڵ، لەكاتێكدا كۆماری ئێران هێرشێكی موشەكی بۆ سەر بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە عیراق ئەنجامدا، فڕۆكەیەكی گەشتیاری ئۆكرانی لە جۆی بۆینگ 737-800، لە ئاسمانی تاران بەئامانجگیرا و لە ئەنجامدا سەرجەم سەرنشینەكانی كە ژمارەیان 176 كەس بو گیانیانلەدەستدا.