هەواڵی کوردستان ئێستا

كرمانج عەبدوڵڵا: داعش لە سنووری مەخموور دەستی بە جووڵەی زیاتر كردووە مەخموور

كرمانج عەبدوڵڵا: داعش لە سنووری مەخموور دەستی بە جووڵەی زیاتر كردووە مەخموور
كرمانج عەبدوڵڵا: داعش لە سنووری مەخموور دەستی بە جووڵەی زیاتر كردووە مەخموور

2020-01-18 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

-KDP.info- بەرپرسی لقی مەخمووری پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، ماوەیەكە هاوپەیمانان هەموو جۆرە چالاكییەكیان لە دژی داعش لە سنووری مەخموور راگرتووە، ئەمەش وای كردووە داعش دەست بە جووڵەی زیاتر و كردەوەی تیرۆریستی بكات و هێزی حەشدیش لە ناوچەكەدا سەرقاڵی دزینی نەوت و بازرگانین، بۆیە خەڵك هیچ متمانەی بەو هێزانە نییە، بەڵام ئەگەر پێشمەرگە بگەڕێتەوە، بە هێزی خۆیانی دەزانن و هەموو هاوكارییەكیان دەكەن.

كرمانج عەبدوڵڵا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، پێشتر فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان بەردەوام مۆڵگەكانی داعشیان لە سنووری مەخموور بۆردوومان دەكرد، بەڵام ماوەیەكە هەمووچالاكییەكانیان راگرتووە، ئەمەش وای كردووە كە داعش جموجۆڵی زۆر زیاتر بێت و و دەستیشیان بە ئەنجامدانی چالاكی كردووە، كە پێش دوو رۆژ بۆمبێكیان دانابووەوە و بەو هۆیەوە كەسێك بووە قوربانی.

عەبدوڵڵا گوتیشی، داعش بەردەوام جموجۆڵی لە زیادبووندایە و بۆشاییەكی ئەمنیی زۆریش لە ناوچەكەدا هەیە، بۆیە باشترین چارەسەر ئەوەیە، كە هێزی پێشمەرگە بگەڕێتەوە و ئەو بۆشاییەی كە لە دوای 16ی ئۆكتۆبەر دروست بووە، پڕ بكرێتەوە، چونكە ئەو خەڵكەی لەوێیە ئەگەر پێشمەرگە بگەڕێتەوە، هاوكاریان دەبن و رێگری لە داعش دەكەن، چونكە زۆر متمانەیان بە هێزی پێشمەرگە هەیە.

بەرپرسی لقی مەخمووری پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژەشی دا، سەرهەڵدانەوەی داعش بۆ دوو هۆكار دەگەڕێتەوە، یەكەم ئەوەیە كە هێزە عێراقییەكان خەڵكی ناوچەكە نین و توانای پاراستی خەڵكیشیان نییە، دووەمیش خەڵك متمانەی بەو هێزانە نییە و هاوكارییان ناكەن، بۆیە داعش رۆژ بەرۆژ جموجۆڵی لە زیادبووندایە. ناوبراو باسی لەوەش كرد، حەشدی شەعبی لە ناوچەكەدا بە چەندین شێوە سەرقاڵی بازرگانیكردنن، لەوانە دزینی نەوت و وەرگرتنی سەرانە لە خەڵك و دانانی گومرگی نایاسایی، بۆیە خەڵك دەزانێت ئەوانە نەهاتوون پارێزگاری لە ئەوان بكەن، بەڵكوو بۆ مەرامی تایبەتی خۆیان هاتوون. بڵند ئیبراهیم