هەواڵی کوردستان ئێستا

ستۆڵتنبێرگ: دیداره‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان گرنگه‌

ستۆڵتنبێرگ: دیداره‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان گرنگه‌
ستۆڵتنبێرگ: دیداره‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان گرنگه‌

2019-11-29 00:00:00 - سەرچاوە: کوردستان 24

سكرتێری گشتی ناتۆ رایگه‌یاند، دیدارەکەی مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ سه‌رۆك كۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان گرنگە.

یێنز ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتی ناتۆ بۆ کوردستان24 ئاماژەی بەوە كرد، پاڵپشتی لە گفتوگۆی سیاسی دەكەن لە نێوان ھەرێمی كوردستان و عێراق و وڵاتانی ناوچەكە، لەو چوارچێوەیەشدا دیدارەکەی مەسرور بارزانی لەگەڵ ئەردۆغان گرنگە.

لەبارەی دۆخی سووریاش، ستۆڵتنبێرگ گوتی: سووریا پێویستی بە گفتوگۆی سیاسی زیاترە، ناتۆ پاڵپشتی تەواوی هەوڵەکانی چارەسەری سیاسی لە سووریا دەکات.

F7D7ruivTFE