هەواڵی کوردستان ئێستا

سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی: به‌شه‌ناوه‌خۆییه‌كانی سلێمانی ناكرێنه‌وه‌

سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی: به‌شه‌ناوه‌خۆییه‌كانی سلێمانی ناكرێنه‌وه‌
سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی: به‌شه‌ناوه‌خۆییه‌كانی سلێمانی ناكرێنه‌وه‌

2020-11-10 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەشێك لە قوتابیانی زانكۆی سێمانی گردبونەوەو داوای كردنەوەی بەشە ناوخۆیەكانیان كرد، كه‌ گرفتی بۆ زیاتر له‌ بیست هه‌زار قوتابی دروست كردووه‌، بەڵام سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی ڕەتی كردەوە كە بەشەناوخۆیەكان بكرێتەوە.

سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی بڵاویكردەوە: چەند رێنماییەك كە گشتاندنمان بۆ كردووەو ناردومانە بۆ سەرجەم كۆلێژەكانی زانكۆ كە چەند رێنماییەكی تێدایە هانی قوتابیان دەدات كە بەشداری تەواوی وانەكان بكەن و كاتی تاقیكردنەوەكانیشی تێدا دیاریكراوە كە ئەمە یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەوەی قوتابیان لەكاتی خۆیدا بەشداربن لە وانەكان كە بەشێوەی ئەلیكترۆنی دەوترێنەوەو لەناو كڵاس روومەكان ئامادەبن.

وتیشی: بەپێی رێنماییەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە پێناو پاراستنی گیانی قوتابیان بەهیچ شێوەیەك ناتوانین بەشەناوخۆییەكان بكەینەوەو پێویستە مامۆستایان هاوكاربن و كار ئاسانی بۆ ئەو قوتابیانەی دەرەوەی شاربكەن كەبۆ خوێندنی وانە پڕاكتیكییەكان دێنەوە بۆ ناو كەمپەسەكان، هەوڵبدرێت وانەكان هەمووی بخوێنرێن و چڕ بكرێنەوە بۆ ئەوەی لە چەند رۆژێكی هەفتەدا بخوێنرێن كە قەرەباڵغی و بەریەككەوتن كەمتربێت لە تاقیگەكاندا، ئەمەش تەنها لەپێناو پاراستنی گیانی قوتابیان و مامۆستایاندایە