گۆڕان لە سلێمانی: پێویسته به‌په‌له حكوومه‌ت ئیجرائات لەگەڵ ئەم گروپە بکات
سلێمانی-KDP.info- ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه له‌لایه‌ن گرووپێكی چه‌كدارەوە، کە كه‌سانی ده‌ستڕۆشتوویان له‌پشته ڕێگری ده‌كرێت له‌و كۆمپانیایه‌ی ته‌نده‌ری گه‌یاندنی غازی شل بۆ ته‌واوی پارێزگاكانی كوردستانی بۆ ده‌رچووه، کە له چه‌مچه‌ماڵه‌وه غاز بگه‌یه‌نێته هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و دهۆک. ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌ڵێن، پێویسته ئه‌و گرووپانه‌ی كاری نایاسایی ده‌كه‌ن ڕووبه‌ڕووی یاسا بكرێنه‌وه، تاوانه دوو پارێزگا بۆ وه‌رگرتنی سه‌رانه، بێ غاز بكرێت.
زیاد كاكه ڕه‌زا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و ئه‌ندام له لیژنه‌ی وزه و سامانه سروشتییه‌كان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كاره‌كان شه‌فاف ده‌كات و قۆڕخكاری ناهێڵێت، له‌و چوارچێوه‌شدا له ڕێی ته‌نده‌ره‌وه پڕۆژه‌كان به كۆمپانیاكان ده‌دات، چه‌ند ڕۆژێكه له‌لایه‌ن گرووپێكی چه‌كدارەوە، کە كه‌سانی ده‌ستڕۆشتوویان له‌پشته ڕێگه ده‌گرن له‌و كۆمپانیایه‌ی گواستنه‌وه‌ی غازی بۆ ده‌رچووه بۆ هه‌موو كوردستان و ڕێگریی لێ ده‌كه‌ن غاز بگه‌یه‌نێته هه‌ولێر و دهۆك، ده‌بێ هه‌موو لایه‌ك پشتیوانی حكوومه‌ت بین، هه‌موو سێكته‌ره‌كان به شه‌فافی كاره‌كانی بكات و چاكسازی ڕێڕه‌وی خۆی بگرێته به‌ر".
زیاد كاكه ڕه‌زا گوتیشی: 'ده‌بوو لیژنه‌ی وزه و سامانه سروشتییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌گه‌ڵ دروستبوونی كێشه‌كه كۆبوونه‌وه‌ی خۆی بكردایه و هه‌ڵوێستی خۆی ڕابگه‌یه‌ندایه و یادداشتی به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بدایه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك نه‌كراوه و هه‌ڵوێستێكی ڕونیش نییه".
محه‌ممه‌د عه‌بدولوه‌هاب، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئه‌و دۆخه‌ی له ڕێگریكردن له كۆمپانیای هه‌نارده‌كردنی غاز بۆ هه‌ولێر و دهۆك له‌لایه‌ن گرووپێكی چه‌كدارەوە هاتووه‌ته پێشه‌وه، بۆشاییی یاسایی‌ی لێ پەیدا ده‌بێت و پێویسته به‌په‌له حكوومه‌ت ئیجرائات بكات و ڕێگری له‌م جۆره گرووپانه بكات، ئه‌م جۆره ڕه‌فتارانه خه‌ڵكانی تر ڕاده‌هێنێت، کە كاری نایاسایی بكه‌ن".
محه‌مه‌د عه‌بدولوه‌هاب گوتیشی: "كاتێك كۆمپانیایه‌ك ته‌نده‌ری بۆ ده‌رچووه، ناكرێت گرووپێك ڕێگریی لێ بكات و داوای سه‌رانه‌ی لێ بكرێت و نه‌هێڵدرێت غاز هه‌نارده‌ی پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك بكات، پشتیوانیی بڕیاری حكوومه‌ت ده‌كه‌ین بۆ وه‌رگرتنی ئیجرائاتی یاسایی به‌رامبه‌ر هه‌ر گرووپێك، کە كاری نایاسایی ده‌كات".
عه‌زیز ڕه‌سووڵ