هەواڵی کوردستان ئێستا

حکومەتی عێراق، قەرەبووی کەسوکاری قوربانیانی کوردانی ئێزدی دەکاته‌وه‌

حکومەتی عێراق، قەرەبووی کەسوکاری قوربانیانی کوردانی ئێزدی دەکاته‌وه‌
حکومەتی عێراق، قەرەبووی کەسوکاری قوربانیانی کوردانی ئێزدی دەکاته‌وه‌

2021-01-26 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

دەزگای شەھیدان سەر بە حکومەتی عێراق رایگەیاند کە سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی داوایکردووە لەوەی پەلە بکرێت لە قەرەبووکردنەوەی حەوت هەزار کەسوکاری کوژراون، برینداران و بێ سەروشوێنبووانی کوردانی ئێزدی.

لەمبارەیەوە بەڕێوەبەری گشتیی قوربانیانی تیرۆر لە دەزگای شەھیدان، تارق مەندەلاوی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند کە شاندێکی دەزگاکەیان سەردانی پارێزگای نەینەوای کردووە و نووسینگەی دەزگای شەھیدان-یان لە قەزای شێخان کردووەتەوە و گوتی:"شاندی دەزگای شەھیدان لە سەردانەکەیدا، کەمپی شێخانی بەسەرکردووەتەوە کە لە میانیدا بەدواداچوونیان بۆ مامەڵەکانی کەسوکاری کوژراون، برینداران و بێ سەروشوێنبووانی کوردانی ئێزدی کردووە".

تارق مەندەلاوی ئاماژەی بەوەیشدا کە سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی داوایکردووە لەوەی پەلە بکرێت لە قەرەبووکردنەوەی حەوت ھەزار کەسوکاری کوژراون، برینداران و بێ سەروشوێنبووانی کوردانی ئێزدی و گوتی:"لە ئامارەکاندا ئەوە خراونەتەڕوو کە حەوت ھەزار کوردی ئێزدی لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە، کوژراون، برینداربوون و بێ سەروشوێنکراون".

چه‌كدارانى داعش لە سێی ئابی ٢٠١٤دا ھێرشیان کردە سەر قەزای شنگال رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا و بەھۆیەوە ژمارەیەک زۆری ھاووڵاتیی ئێزدی کوژران و ژمارەیەکی دیکەیش لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە رفێندران لەنێویاندا ئافرەت و منداڵ ھەبوو.