دەروازەیەکی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا دادەخرێت
2019-12-10 00:00:00 - سەرچاوە: باسنیوز
دەروازەیەکی سنووریی نێوان هەرێمی کووردستان و تورکیا دادەخرێت.
بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ سێشەممە 10-12-2019، دەروازەی سەرزێڕێ لە سنووری شارۆچکەی ئامێدی، داخراوە.
داخستنی دەروازەکە بەهۆی بەفریبارینەوە بووە، کە بەفرێکی زۆر لەو سنوورە باریوە و بووەتە هۆی داخستنی رێگاکان.