لەبارەی سۆپای غازەوە هۆشداریی دەدرێت
2019-12-10 00:00:00 - سەرچاوە: باسنیوز
گوتەبێژی پۆلیسی بەرگری شارستانی ڕاپەڕین هۆشداریی لەبارەی سوپای غازەوە دەدات و چەند ڕێنماییەکیش لەمبارەیەوە دەخاتە ڕوو.
حوسێن عەبدوڵڵا، گوتەبێژی بەرگری شارستانی ڕاپەڕین بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "پێویستە هاووڵاتیان هاووڵاتیان ئاگاداربن لە بەکارهێنانی سوپای غاز ئەم جۆرە سۆپایانە و بەهیچ شێوەیەک لەنزیک پەردە و قەنەفە بەکاری نەهێنن و تەنیا لەشوێنی کراوە دایبگیرسێنن نەك لە ژووری نووستن، چونکە دەبێت هەواگۆڕکێ لە شوێنەکە هەبێت و پێویستیشە بتڵی غازەکە لە سوپاکە دووربخرێتەوە".
گوتیشی: "پێویستە بەکارهێنەرانی ئەم سۆپایە دوای کوژاندنەوەی سۆپاکە،غازی بتڵە غازەکەش بگرنەوە و بەکراوەیی جێی نەهێڵن بەتایبەتی ئەو کاتانەی کە کاتی خەوتنە یاخود لەو کاتانەی ماڵەکانیان جێدەهێڵن".