هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەردۆغان: خەڵاتی نۆبڵی ئاشتییم پێبدرێت رەتی دەكەمەوە

ئەردۆغان: خەڵاتی نۆبڵی ئاشتییم پێبدرێت رەتی دەكەمەوە
ئەردۆغان: خەڵاتی نۆبڵی ئاشتییم پێبدرێت رەتی دەكەمەوە

2019-12-10 00:00:00 - سەرچاوە: باسنیوز


ئەمڕۆ سێشەممە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەركۆماری توركیا رایگەیاند كە ئەگەر خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بدرێتێ، ڕەتی دەكاتەوە. ئەمەش لە كاتێكدایە هەر ئەمساڵ سوپای وڵاتەكەی لەشكركێشییەكی گەورەی بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان بەرپا كرد، دەیان ژن و منداڵ و پیری كوردی لەناوبرد.


ئەردۆغان لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسێكدا لەبارەی هەڵوێستی لەسەر وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵ رایگەیاند "ئەگەر خەڵاتی نۆبڵم پێبدرێت وەریناگرم، چونكە لیژنەی خەڵاتی نۆبڵ متمانەی لەدەست داوە، بووەتە ڕێكخراوێكی هەڵگری پەیامی سیاسی و ئایدیۆلۆژی".


ئەمەش لە كاتێكدایە حكومەتی ئەنكەرا رەخنەی توندی لە لیژنەی خەڵاتی نۆبڵ گرتووە لە بەرانبەر بەخشینی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی بە پیتەر هاندكای نووسەری نەمساوی، كە لە رۆمانێكیدا رووداوە خوێناویەكانی شاری سریبرینیتسای بۆسنە بە ململانێی نێوان دوو گەلی برا وەسف كردووە.


بەم هۆكارەوە توركیا بەشداری نەكرد لە مەراسیمەكانی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی، كە یەكێك لە وەرگرەكانی پیتەر هاندكای نوسەری نەمسایی بوو.