هەواڵی کوردستان ئێستا

نەمسا کاردانەوەی توندی لەبه‌رامبەر بڕیارێکی ئەڵمانیا نیشاندا

نەمسا کاردانەوەی توندی لەبه‌رامبەر بڕیارێکی ئەڵمانیا نیشاندا
نەمسا کاردانەوەی توندی لەبه‌رامبەر بڕیارێکی ئەڵمانیا نیشاندا

2021-02-15 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

نەمسا کاردانەوەی توندی لەهەمبەر بڕیارەکەی ئەڵمانیا بۆ داخستنی سنووری وڵاتەکەی لە ناوچەی تیرۆڵ نیشاندا.

لەو بارەیەوە وەزیری ناوخۆی نەمسا، کارڵ نەهامەر لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان ئەوەی خستەڕوو کە بەهیچ شێوەیەک ئەم بڕیارەی ئەڵمانیا قبوڵ ناکرێت.

کارڵ نەهامەر جەختی لەوەکردەوە کە ناوچەی تیرۆڵ، خاڵێکی گرنگە بۆ پێکەوە بەستنەوەی وڵاتانی باکوور و باشووری ئەورووپا، هەروەها بڕیارەکەی حکوومەتی بەرلین بۆ قەدەغەکردنی هاتنی گەشتیار لەو ناوچەیەوە بە بڕیارێکی بەپەلە وەسفکرد و وەک هۆکاری دروستبوونی پشێوی ناوی برد.

بەهەمان شێوە وەزیری دەرەوەی نەمسا، ئەلێکساندەر شالەنبێرگ باسی لەوە کرد کە ئەم بڕیارەی ئەڵمانیا لەبری سوود، زیانی دەبێت و لەو بارەیەشەوە گفتوگۆی لەگەڵ هاوتا ئەڵمانی و ئیتاڵییەکەی کردووە.

ئەلێکساندەر شالەنبێرگ ئەوەشی خستەڕوو کە چاوی بە باڵیۆزانی ئەڵمانیا و ئیتاڵیا لە ڤیەننا کەوتووە و نیگەرانی وڵاتەکەی پێڕاگەیاندوون.

رۆژی ١١ی ئەم مانگە وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی خێرای کۆرۆنا لە کۆماری چیک و نەمسا لە ١٤ی شوباتەوە سنووری وڵاتەکەی لە ناوچەی تیرۆڵ دادەخات.