چاندنی بڕی (۷۰)کیلۆ بەڕوو لە بناری چیای شنروێ دەستى پێکرد
2019-12-11 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia
ئەمڕۆ چوارشەممە،٢٠١٩/١٢/١١،لە لایەن دەستەی چاککردن و پاراستنی ژینگە، بە ھاوکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە ھەرێمی کوردستان ھەڵمەتێکی چاندنی بەڕوو بەڕێوە دەچێت،لەسەرجەم شار شاروچکەکان دا. ئەمڕۆ لەچوارچێوەی ئەو ھەڵمەتەدا لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی ھەڵەبجە،بە ئامادەبونی پارێزگاری ھەڵە بجە و جێگری پارێزگار و قایمقامی ھەڵەبجە و بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی ھەڵەبجە بڕی (٧٠)کیلۆ بەڕوو چێنرا لە بناری چیای شنروی دەچێنرێت.