هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەمڕۆ سەرۆكایەتیی هەرێم لەگەڵ فراكسیۆنە كوردستانییەكان كۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ سەرۆكایەتیی هەرێم لەگەڵ فراكسیۆنە كوردستانییەكان كۆدەبێتەوە
ئەمڕۆ سەرۆكایەتیی هەرێم لەگەڵ فراكسیۆنە كوردستانییەكان كۆدەبێتەوە

2020-02-11 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ سەرۆكایەتیی هەرێم لەگەڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌‌كان له‌ به‌غدا و لایەنە سیاسییەكان كۆدەبێتەوە.

د. ڤیان سەبری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ سەرۆكایەتیی هەرێم لەگەڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌‌كان له‌ به‌غدا كۆدەبێتەوە و."

سەبری راشیگەیاند، لە كۆبوونەوەكەدا باسی بارودۆخی عێراق و دواپێشهات و پەرەسەندنه‌كان دەكرێت‌، هاوكات ئامانجێكی تری كۆبوونەوەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنە كوردستانییەكان، بۆ كۆدەنگیی كوتلە سیاسییەكانی پەرلەمانی عێراقە تاوەكو لە پەرلەمانی عێراق هاوكار و یەكدەنگ بین.

 

فایزە كۆیی