نامەیەک بۆ قوباد تاڵەبانی
رەشید دەلاک
سڵاو کاک قوباد من ناوم رەشیدە
- خەڵکی ئەو شارەم کە باوکت یەکەم ئەلف و بێی کوردی لێوە فێر بوو، ئەو شارەی بۆ باوکت بوو بە مەدرەسەیەک و گەیاندی بە لووتکەی سیاسەت و بەرزترین پۆست لە عیراق.
- پلەو پێگەی باوکی بەرێزتان بووە هۆکارێک جەنابیشت لەم حکومەتە خۆماڵیە کوردیە دوو کابینەی یەک لە دوایی یەک پۆستی جێگری سەرۆکی حکومەت وەربگریت.
- هەڵبەتە نازانم بەرێزتان تا چەند ئاگادارن، بەڵام ساڵی ( 2010 ) وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێم بەبڕی ( 411 ) ملیار دینار و بە چوار قۆناغ بڕیاریدا ڕێگای نێوان کۆیە ـ هەولێر بکات بە دووساید.
- شێوازی کارەکەش بەم شێوەبوو لە ناحیەی کەسنەزانەوە دوو سایدەکە دەست پێبکات تا تەواو بوونی تونێلی هەیبەت سوڵتان
ماوەی پڕۆژەکەش شەش ساڵ بوو واتا دەبووایە ساڵی ( 2016 ) تەواوی کارەکانی تەواو بکرێت.
- بەڵام قوربان رێک پێنج ساڵی بەسەر ماوەی دیاری کراو تێپەریوە
ئەزانی تا ئێستا کارکردن لەم پڕۆژەیە نەگەیشتووە بە سەدا (20)
هیوادارم پاساوی قەیرانی دارایی نەهێنیەوە.
- لەبەر ئەوەی ئەم پڕۆژەیە بەر لە دروست بوونی قەیرانی دارایی دەستی پێکردوە و تەنها دوو ساڵی ماوەیە پڕۆژەکە حکومەت لە بەناو قەیرانی دارایی بووە.
- کاک قوباد من بەلامەوە زۆر سەیرە ئەو حکومەتەی کە جەنابت جێگرایەتی سەرۆکەکەی دەکەیت ، ماوەی 11 ساڵە نەیتوانیوە یان نەیویستووە رێگای نێوان قەزا و پارێزگایەک بکات بە دوو ساید ...!
-بەڵام لەو لاشەوە وەزیری ئاوەدانکردنەوەکەی باسی دروستکردنی هێڵی ئاسنین ( شەمەندە فەر ) دەکات.
- کاک قوباد با من تۆزێک روون و ڕاشکاوتر بۆت بنوسم
نازانم هەستی پێدەکەیت یان نا ئێمە باجی ئێوە دەدەین.
رەنگە ئێستا بڵێی بۆ ؟
ئاشکرایە هێزە سیاسیەکەی بەرێزتان دەنگی یەکەمە لەم شارە و زۆرترین ئەندام لایەنگری هەیە، لەبەر ئەوەی هێزی یەکەم حکومڕان بە لۆژیکی سیاسی کار دەکات و ئامادە نیە ئێمە وەک هاونیشتیمانی و کۆیەش وەک قەزایەک سەر بە پارێزگای هەولێر هەژمار بکات، جگە لە چەند ڕێکارێکی کاری ئێداری.
- بەڵام من ڕووی دەمم لە جەنابت دەکەم لە دوو کابیەی حکومەت جەنابت جێگری کەسی یەکەم بوویت پێویست بوو خەمێکی جدی لە شار و مەردەسەی باوکت و شارێکی فەرامۆشکراو بخۆیت توانا و ڕۆڵی ئەوەت هەبێت.
- هەر هیچ نەبێت ئەم پڕۆژەیە بۆ کۆیە تەواو بکەیت
کە گیانی هاوڵاتیانی لەسەر بەندە و ڕۆژانە و ساڵانە دەیان و سەدان هاوڵاتی لەم ڕێگایە دەبنە قوربانی.
- کاک قوباد هەر بۆ زانیاری جەنابت لە کۆیە حیزبەکەی بەرێزتان نزیکەی 25 هەزار دەنگی بەدەست هێناوە و چوار نوێنەری بۆ بەرێزتان ناردە پەرلەمان کە ئەوکاتە جەنابت سەرۆکایەتی لیستەکەت دەکرد و یەکێک لە دروشمەکانی
( بــــــــــــــۆ خــــــــــزمــــــــەت ) بوو.
بۆیە هیوادارم بەیانیان کە لە سلێمانیەوە دەڕۆی بۆ هەولێر رۆژێک لە کۆیەش لا بدەیت و حاڵی ئەم شارە ببینی
سەیرێکی پڕۆژە تەواو نەکراوەکانی بکەیت بڕیار بدەیت خزمەتی ئەم شارە بکەیت
کە تەمەنی هەندێکان لە پڕۆژە تەواو نەکراوەکانی نزیک دەبێتەوە لە بیست ساڵ
پێت خۆش بێت یان پێت ناخۆش بێت
پڕۆژە تەواو نەکراوەکانی کۆیە ئەرکی جەنابتانە تەواوی بکەیت
لە بەر ئەوەی یەک هەنگاو لەسەروی دێگەڵەوە بەرێزتان نوێنەرایتی دەکەن و لەسەر جەنابت هەژمار دەکرێت بە هەموو باش و خراپەکانەوە
ئەرکی تەواو کردنی دووسایدی کۆیە هەولێر و دەیان پڕۆژەی تەواو نەکراوی ئەم شارە لە ئەستۆی بەرێزتانە
چیتر ناکرێت خەڵکی ئەم شارە چاوەڕێی ئەوەبن سەرۆکی یەکێک لە کابینەکانی حکومەت رەحمێک بەم شارە بکات کە دڵنیام نایکات
باقی وەسەلام
ـ