هەواڵی کوردستان ئێستا

له‌باره‌ی جۆرەکانی ڤاکسینی کۆرۆنا، رێکخراوی تەندروستی جیھانی روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

له‌باره‌ی جۆرەکانی ڤاکسینی کۆرۆنا، رێکخراوی تەندروستی جیھانی روونكردنه‌وه‌ ده‌دات
له‌باره‌ی جۆرەکانی ڤاکسینی کۆرۆنا، رێکخراوی تەندروستی جیھانی روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

2021-04-11 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

رێکخراوی تەندروستیی جیھانیی رایگەیاند کە جۆرەکانی ڤاکسینی دژەکۆرۆنا، سەلامەتن و کاریگەرییان لەسەر ڤایرۆسەکە ھەیە.

نووسینگەی رێکخراوی تەندروستیی جیھانیی لە راگەیەنراوێکدا ئەو دەنگۆیەی کە بەم دواییە لە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەبارەت بە ساردکردنەوەی ھاووڵاتییان لە وەرگرتنی جۆرەکانی ڤاکسینی دژەکۆرۆنا بڵاوکراوەتەوە، رەتکردووەتەوە و ھاتووە: "جۆرەکانی ڤاکسینی دژەکۆرۆنا، ئامرازێکی سەرەکییە لە بەرەنگاربوونەوەی پەتاکە".

لە راگەیەنراوەکەدا ئەوە پشتڕاستکراوەتەوە کە جۆرەکانی ڤاکسینی دژەکۆرۆنا، سەلامەتن و کاریگەرییان لەسەر ڤایرۆسەکە ھەیە و ھاتووە: "لەبەر ئەوە ھانی عێراقییەکان دەدەین کە لە بنکەکانی تەندروستیی ڤاکسین وەربگرن".

باس لەوەشکراوە کە زیادبوونی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، جیگەی نیگەرانییە و جەختکراوەتە لەسەر ئەوەی کە تەنھا لەڕێگای توندوترکردنی رێوشوێنەکانی خۆپارێزییەوە، دەتواندرێت بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە کۆنترۆڵ بکرێت.

پێشتر وەزیری تەندروستیی عێراق، حەسەن تەمیمی رایگەیاندبوو کە ٥٠ ھەزار دۆز ڤاکسینی دژەکۆرۆنا لە جۆری ڤایزەر وەک قۆناغێکی یەکەم لە ئەمریکاوە گەیشتووەتە عێراق.

ئەمەیش لە کاتێکدایە بەپێی دوایین ئامارەکان تا ئێستا، ٩١٨ ھەزار و ١٥٥ کەس لە عێراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و لەو ژمارەیەش ١٤ ھەزار و ٦٧٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٨٠٩ ھەزار و ٦٦٣ کەسیش چاکبوونەتەوە.