“هیچ ڕێوڕەسمێك بۆ یادی بۆردوومانكردن و ڕاپەڕینی قەڵادزێ ئەنجام نادرێت”
خەڵك قائیمقامی قەڵادزێ ڕایدەگەیەنێت: بەهۆی كۆرۆناوە لە یادەكانی كارەساتی بۆردوومانی قەڵادزێ و ڕاپەڕینی ئەو شارە هیچ ڕێورەسمێك بەڕێوەناچێت. بەكر بایز قائیمقامی قەڵادزێ لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لە 24ی نیسان یادی كارەساتی بۆردوومانی 1974ی قەڵادزێ و هەمان مێژووش لە ساڵی 1982 یادی ڕاپەڕینی خەڵكی بەشەرەفی قەڵادزێییە، ئەم دوو یادە لە مێژووی خەبات و قوربانیدانی ناوچەی پشدەردا هەمیشە لە یادی نەوە لەدوای نەوەی گەلی كوردستاندا زیندووە، كە لەو كاتەدا لەلایەن ڕژێمی فاشیستی ئەوكاتەی عیراق بە چەكی ناپاڵم و قەدەغەكراو بۆردوومانی خەڵكی بێتاوانی ئەم دەڤەرە كرا و تێیدا زانكۆی سلێمانی خاپوركرا و چەندین هاووڵاتی مەدەنی و خوێندكاری تێدا شەهید و برینداربوون. قائیمقامی قەڵادزێ […]
The post “هیچ ڕێوڕەسمێك بۆ یادی بۆردوومانكردن و ڕاپەڕینی قەڵادزێ ئەنجام نادرێت” appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.