هەواڵی کوردستان ئێستا

کەمال کەرکووکی ساڵیادی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی کوردستان پیرۆز دەکات

کەمال کەرکووکی ساڵیادی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی کوردستان پیرۆز دەکات
کەمال کەرکووکی ساڵیادی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی کوردستان پیرۆز دەکات

2020-02-17 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

هەولێر-KDP.info-  به بۆنەی یادی (67)  شەست و حەوت ساڵەی  دامەزراندنی  ھەردوو یەکێتی  قوتابیانی کوردستان و یەکێتی لاوانی  دیموکراتی کوردستان  به ناوی خۆم  و جێگر و ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی ( کەرکووك - گەرمیان)، گەرمترین پیرۆزبایی له دەستەی ڕێکخراوە جەماوەرییەکان و هەردوو سکرتاریەت و کادر و ئەندامان و گشت قوتابیان و لاوانی کوردستان دەکەین .

یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان له ڕۆژگارێکی  پێویست و پڕدژوار و سەخت له مێژووی خەباتی گەلەکەمان لەسەر پێشنیاری بارزانی نەمر دروست بوو،  وەکو  زەروورەتێکی مێژوویی هاته سەر گۆڕەپانی تێکۆشان بۆ بەدەستھێنانی مافە دیموکراسی و ڕەواکانی گەل له کوردستان و عێراق. ئامانجی ئەم  دوو ڕێکخراوه تێکۆشەرانە هەر له سەرەتاوه لەسەر بنەمای تەواوی بیری دیموکراتی و ئازادی و دادپەروەری و خوێندن و زانست بووە و، لە ھەمان کاتدا  قوتابخانەیەکی بەھێز و پاك بۆ پەروەردەی بیری ڕزگاریی گەل و نیشتمان لەسەر بنەمای دیموکراتی و پێکەوەژیانی ئاشتی بووە. لە ڕیزەکانی ئەم دوو ڕێکخراوە گرنگ و نیشتمانپەروەرانە ژمارەیەکی بەرچاوی سەرکردە و کادری  قارەمان و لێهاتوو که ڕۆڵ و پێگەی گرنگیان هەبووە و هەیه لە مێژووی خەباتی گەلەکەماندا، لە ڕیزەکانی ئەم دوو ڕێکخراوە تێکۆشەرانە پەروەردە بوون و ئەو دوو ڕێکخراوه تێکۆشەرەش له مێژووی پڕ سەروەریی خۆیاندا، بەبێ جیاوازیی سیاسی و ڕەگەزی و ئایینی و مەزهەبی، ئەرکی پەروەردەیی و زانستی و نیشتمانییان ئەنجام داوە و بەردەوام بوونە له کاروانی خەبات لەپێناو وەدیهێنانی تەواوی دروشم و ئامانجە پیرۆزەکانی قوتابیان و لاوان و گشت گەلی کوردستان.

یەکێتیی قوتابیان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان ڕۆڵی گرنگ و بەرچاو و پێگەی تایبەتیان هەبووە له قوربانیدان و گۆڕانکاری و نوێبوونەوه له قۆناغه جیاجیاکانی مێژووی خەباتی گەلەکەماندا و ئێستاش بە ھەمان شێوە چاوەڕوانییان لێ دەکەین.

سڵاو لە ئێوەی تێکۆشەر بۆ کارکردنی بەردەوام و بێوچان بەو ھێزە پاك و لەبننەھاتووەی ئێوەی سەربەرز و نیشتمانپەروەر و دیموکرات و ئاشتیخواز.

سلاو بۆ گیانی پاکی شەھیدانی کورد و کوردستان.

سلاو له پێشمەرگە قارەمانەکان.

بەرز و پێرۆز بێت ئەم یاده پڕشکۆداره له گشت قوتابیان و لاوانی کوردستان و گشت گەلی کوردستان.

دکتۆر کەمال کەرکووکی

سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی (کەرکووک - گەرمیان)