هەواڵی کوردستان ئێستا

قوباد تاڵەبانی پەیامێكی هاوخەمی بۆ شەهیدبوانی كوڵەجۆ بڵاودەكاتەوە

قوباد تاڵەبانی پەیامێكی هاوخەمی بۆ شەهیدبوانی كوڵەجۆ بڵاودەكاتەوە
قوباد تاڵەبانی پەیامێكی هاوخەمی بۆ شەهیدبوانی كوڵەجۆ بڵاودەكاتەوە

2019-11-30 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia

قوباد تاڵه‌بانى” جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى تێكشكاندنى هێرشه‌كه‌ى شه‌وى رابردووى چه‌كدارانى رێكخراوى تیرۆریستى داعشه‌وه‌ له‌ كوڵه‌جۆ، رایده‌گه‌یه‌نێت “شێره‌ كوڕانی ئاسایش جارێكیتر له‌گه‌ڵ برا پێشمه‌رگه‌كانیان سه‌لماندیان قه‌ڵغانی ئارامی كوردستانن له‌ په‌یامێكدا “قوباد تاڵه‌بانى” جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌ “به‌داخم بۆ هه‌واڵی شه‌هیدبوونی سێ كارمه‌ندی ئاسایشی گه‌رمیان و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ بۆ برینداره‌كانی هێرشه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی سه‌ر كوڵه‌جۆ ده‌خوازم، شێره‌ كوڕانی ئاسایش جارێكیتر له‌گه‌ڵ برا پێشمه‌رگه‌كانیان سه‌لماندیان قه‌ڵغانی ئارامی كوردستانن”. شه‌وى رابردوو چه‌كداری رێكخراوی تیرۆریستی داعش هێرشیانكرده‌ سه‌ر هێزه‌كانی ئاسایشی كوڵه‌جۆ، به‌ڵام هێرشه‌كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئاسایشه‌وه‌ تێكشكێنرا، له‌ كاتی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانیشدا 3 كه‌س له‌ هێزه‌كانى ئاسایش شه‌هیدبوون كه‌ یه‌كێك له‌وانه‌ مقه‌ده‌م سمكۆ عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی كوڵه‌جۆیه‌.