ئاسایشی ڕاپەڕین؛ دوو كەس بەتۆمەتی بازرگانیكردن بەماددەی هۆشبەر دەستگیركران
خەڵك بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، وەرگرتنی زانیاری دروست لە لایەن هێزەكانیانەوە دوو كەسیان بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركرد، ویستبوویان 3 كیلۆ ونیو تلیاك بەپۆستە لە قەڵادزێوە بنێرنە سلێمانی و لەوێشەوە ڕەوانەی دەرەوەی وڵاتی بكەن. بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، دوای وەرگرتنی زانیاری دروست و وەرگرتنی فەرمانی دادوەر ڕۆژی 6/5/2021 بنكەی ئاسایشی هەڵشۆ دوو تۆمەتباریان دەسگیركرد بە ناوەكانی (م,ئ,ه) و (م,ع,ب) كە بڕی 3.5 كیلۆ موادی هۆشبەریان لە جۆری تلیاك پێ بووە. ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، تۆمەتباران ویستویانە ئەو موادە هۆشبەرە لە ڕێگەی نوسینگەیەكی پۆستە و گەیاندندا لەناو شارۆچكەی قەڵادزێوە بنێرن بۆ سلێمانی و لە وێشەوە بۆ دەرەوەی وڵات. […]
The post ئاسایشی ڕاپەڕین؛ دوو كەس بەتۆمەتی بازرگانیكردن بەماددەی هۆشبەر دەستگیركران appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.