وەزیری دارایی واژۆی لەسەر بودجەی هەرێم كرد
2021-05-11 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک
خەڵك- وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ڕأگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، دوای هەشت ساڵ(۲۰۱۳-۲۰۲۱)وەزیری دارایی واژووی لەسەر بودجەی هەرێم كرد. ئاشكراشیكرد، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری واژۆی لەسەر بودجەی هەرێمی كوردستان كردو ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرا. ئەمەش لەكاتێكدایە، بڕیار بوو پەسەندكردنی بودجە پێش بخرێت، بەڵام بەهۆی ڕێكەوتنەكانی نێوان هەرێم و بەغدا ئەم پرسە دواكەوت، هاوكات پێویستە پڕۆژەكە لەلایەن پەڕلەمانی كوردستانیشەوە پەسەند بكرێت.
The post وەزیری دارایی واژۆی لەسەر بودجەی هەرێم كرد appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.