پێداچوونەوە بە خوێندنی پیشەیی گەشتوگوزار دەكرێت
خەڵك وەزارەتی پەروەردە و دەستەی گەشتوگوزار پێداچوونەوە بە خوێندنی پیشەیی گەشتوگوزار دەكەن ئەمەل جەلال، سەرۆكی دەستەی گشتیی گەشتوگوزار لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ئاماژە بەوە دەكات ، لە كۆبوونەوەیەكی هاوبەشدا ژمارەیەك بابەتی پەیوەست بە پەرەپێدانی خوێندنی پیشەیی گەشتیاری لە هەرێمی كوردستان باس كراوە. كۆبوونەوەكە لە نێوان سەرۆكی دەستەی گشتی گەشتوگوزار و وەزیری پەروەردە و بەرێوەبەرە گشتییەكانی خوێندنی پیشەیی و پڕۆگرامەكانی وەزارەت ئەنجامدراوە. كۆبوونەوەكەدا سەرۆكی دەستە ئاماژەی بە رەوشی ئێستای گەشتوگوزار و ئاستی دەرچووان و پرۆگرامەكان و ژمارەیەك بابەت دا و داوای هەماهەنگی و پێداچوونەوە بەسیستەمی خوێندن و رێكخستنی پرۆگرامی ئامادەی پیشەیی گەشتوگوزاری كرد، كە بەجۆرێك بێت سوود بگەیەنێت […]
The post پێداچوونەوە بە خوێندنی پیشەیی گەشتوگوزار دەكرێت appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.