هەواڵی کوردستان ئێستا

سەرۆك بارزانی: پێزانینم بۆ رۆڵی میانڕەوی یەکگرتووی ئیسلامی لە قۆناغە هەستیارەکان هەیە

سەرۆك بارزانی: پێزانینم بۆ رۆڵی میانڕەوی یەکگرتووی ئیسلامی لە قۆناغە هەستیارەکان هەیە
سەرۆك بارزانی: پێزانینم بۆ رۆڵی میانڕەوی یەکگرتووی ئیسلامی لە قۆناغە هەستیارەکان هەیە

2020-02-19 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info-  سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەڵاحەددین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوو لە د. هادی عەلی سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی و د. سەلاحەددین بابەكر كارگێڕی ئەنجوومەنی جێبەجێكردن و د. محەمەد هاودیانی ئەندامی سەركردایەتیی و بەرپرسی پەیوەندییەكانی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان.

لە دیدارەكەدا سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە سەركەوتنی كۆنگرەی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستانی لە شاندی میوان كرد و پێزانینیشی هەبوو بۆ رۆڵ و میانڕۆیی و هەڵوێستەكانی یەكگرتوو لە پڕۆسەی سیاسی و قۆناغە هەستیارەكانی ژیانی سیاسیی هەرێمی كوردستان.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی پێشهات و گۆڕانكارییە سیاسییەكان لەسەر ئاستی ناوچەكە و قەیرانی سیاسی لە عێراق و پڕۆسەی پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا.

بارودۆخی هەرێمی كوردستان و تەحەددیاتی بەردەم گەلی كوردستان تەوەرێكی تری ئەو دیدارە بوو و هەوڵدان بۆ دەستبەركردنی برایەتی و تەبایی سیاسی و یەكڕیزی لە پرسە نیشتیمانییەكان بە پێویست زانرا و جەختیش لە كاری هاوبەشی لایەنەكان و دامەزراوەكانی هەرێم كرایەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هەڕەشانەی كە ئاساییشی كۆمەڵایەتی و پەروەردە و بەهاكانی كۆمەڵگەی كوردستانی دەكەنە ئامانج.