هەواڵی کوردستان ئێستا

ئیسماعیل بێشكچی: سەركردایەتی سیاسی كورد بە وردبینییەوە مامەڵە بكەن

ئیسماعیل بێشكچی: سەركردایەتی سیاسی كورد بە وردبینییەوە مامەڵە بكەن
ئیسماعیل بێشكچی: سەركردایەتی سیاسی كورد بە وردبینییەوە مامەڵە بكەن

2019-11-30 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان  ئیسماعیل بێشكچی، دۆستی كورد و كۆمەڵناس و زانای ناوداری تورك کۆبونەوە، بێشكچی داوای کردوە سەركردایەتیی سیاسیی كورد بە وردبینییەوە مامەڵە لەگەڵ پێشهاتەكان بكەن.

ماڵپەڕی مەسعود بارزانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بارزانی پێشوازی لە دۆستی كورد و كۆمەڵناس و زانای ناوداری تورك، دكتۆر ئیسماعیل بێشكچی و شاندێكی یاوەری كردوە، كە پێكهاتبو لە ئەندامانی وەقفی بێشكچی لە هەرێمی كوردستان.

لە دیدارەكەدا بارزانی سوپاسی هەڵوێستی ئیسماعیل بێشكچی كرد لەمەڕ دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان و پێزانینی هەبو بۆ بیربۆچون و چالاكییەكانی بۆ پشتیوانیكردنی داواكاری و مافەكانی خەڵكی كوردستان و بە دۆستێكی مەزنی گەلی كوردی وەسفكرد. 

بەپێی راگەیەندراوەکە، لە بەشێكی دیکەی دیدارەکەدا بێشكچی بیروبۆچونی خۆی لەبارەی بارودۆخی هەنوكەیی ناوچەكە و هەڕەشە و تەحەددیاتی بەردەم گەلی كوردستان بە  بارزانی راگەیاند، داوایشی كرد سەركردایەتیی سیاسیی كورد بە وردبینییەوە مامەڵە لەگەڵ پێشهاتەكان بكەن.