كاك مه‌سعود بارزانى رۆڵى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان به‌رزده‌نرخێنێت
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
رۆژى چوارشه‌ممه 19-2-2020 به‌رێز مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان به‌یاوه‌ری د.هادی عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و د. سه‌لاحه‌دین بابه‌كر کارگێری ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن و د. محه‌مه‌د هاودیانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی یه‌كگرتوو سه‌ردانی به‌رێز كاك مه‌سعود بارزانی یان كرد.
له دیداره‌كه‌دا كاك مه‌سعود بارزانی وێرای به‌خێرهاتنی گه‌رمی مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین و وه‌فدی یاروهی، پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی هه‌شته‌م و دووباره هه‌لبژاردنه‌وه‌ی مامۆستا سه‌لاحه‌دین به ئه‌مینداری گشتی پێشكه‌ش كرد و ، ڕۆڵ و هه‌ڵوێسته‌كانی یه‌كگرتووی له پرۆسه‌ی سیاسی و قۆناغه ناسك و هه‌ستیاره‌كانی ژیانی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه به‌رز نرخاند .
له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ و بیروڕا ،
سه‌باره‌ت به گۆڕانكاری و پێشهاته سیاسییه‌كانی هه‌رێم و عێراق و ناوچه‌كه ئالوگۆڕ كرا ، بەتایبەتی ئه‌و قه‌یرانه سیاسیه‌ی كه ئێستا عێراق پێیدا گوزه‌رده‌كات و چۆنیەتی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی لەبهغدا.
هه‌روه‌ها له‌ته‌وه‌ره‌یه‌كی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا ره‌وشی سیاسی هه‌رێم و ته‌حه‌ددیاتی به‌رده‌م خه‌ڵكی كوردستان و ئه‌و هه‌ڕه‌شه مه‌ترسیانه‌ی كه رووده‌كه‌نه ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌ها باڵاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی ده‌كه‌نه ئامانج گفتوگۆی له‌سه‌ركراو چۆنیه‌تی رووبه‌رووبونه‌وه‌و میكانیزمی چاره‌سه‌ركردنیان خرانه‌ڕوو.