داوا ده‌كرێت په‌له بكرێت له جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق
هەولێر- KDP.info- سه‌رۆكی لێژنه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان، باس له په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی مه‌ترسیی داعش له سنووری كه‌ركووك و مادده‌ی 140 ده‌كات و ناوه‌رۆكی كۆوبوونهوهی ئه‌مڕۆش ده‌خاته روو.
تا دێت هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش له سنووری مادده‌ی 140 زیاتر ده‌بێت له ماوه‌ی یه‌ك مانگی رابردوودا له‌به‌رانبه‌ر رفاندنی 10 هاووڵاتیی كورددا له سنووری ناوچه‌كانی زنانه و كفری و كه‌ركووك و دووزخورماتوو و سه‌عدیه داعش داوای 100هه‌زار دۆلاری كردووه، چالاكیی داعش له سنووری ناوشاری كه‌ركووك نزیك بووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت دوای هێرشه‌كه‌ی بۆ سه‌ر گوندی 'چه‌خماخه' له دوبس كه به‌هۆیه‌وه چوار كه‌س شه‌هید بوون، چاودێران و حزبه سیاسییه‌كان پێیان وایه بۆشایی و نه‌بوونی پیشمه‌رگه له‌و سنووره وای كردووه داعش به‌هێز ببێته‌وه، چونكه سوپای عێراق نه‌یتوانیوە وه‌ك پێویست سنووری ئه‌و ناوچانه كۆنترۆڵی بكات. جوان یونس محه‌مه‌د، سه‌رۆكی لێژنه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "من وه‌ك سه‌رۆكی لێژنه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی حزبه كوردستانییه‌كانی كه‌ركووك بووم له لقی 3ی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌وانیش هاتوونه‌ته سه‌ر خه‌ت، هه‌رێمی كوردستان چیتر ناتوانێت چاوه‌ڕوانی به‌غدا بكات، چونكه دۆخی عێراق رۆژ به رۆژ كاره‌ساتی به‌دواوه‌یه و ده‌بێت سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان بێنه سه‌رخه‌ت، چونكه داعش مه‌ترسیی جددیی له‌سه‌ر كه‌ركووك دروست كردووه و خەریکە سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه".
جوان یونس گوتیشی: "داعش به‌هێز بووه، بۆیه گرنگه پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ناوچانه، ئه‌مڕۆش له كۆبوونه‌وه‌كه حزبه كوردستانییه‌كان یادداشتنامهیان ئاماده كردووه، یاداشتنامهكهشیان خوێنده‌وه و بڕیاره راده‌ستی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیی كوردستان بكرێت، كه یه‌كێك له خاڵه‌كان ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووكە".
رایشیگه‌یاند: 'مه‌ترسیی زۆر زۆر هه‌یه و گیانی هاووڵاتییانی ناوچه كوردستانییه‌كان له مهترسیدایە، بۆیه ده‌بێت رێككه‌وتنی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق خێرا جێبه‌جێ بكرێت و سه‌رجه‌م حزبه‌كان په‌نایان بۆ پارتی هێناوه بۆ ئه‌وه‌ی پارتی به هێزه‌وه بچێته ناو پرسەکەوه تا هه‌وڵه‌كان سه‌ربگرێت."
ڕێككه‌وتنی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق له سه‌رده‌می عادل عه‌بدولمه‌هدی, سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق كراوه، به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه به‌م شێوه‌یه به‌رپرسیاریه‌تیی ئه‌و ناوچانه دابه‌ش ده‌كرێت:
یه‌كه‌م: هه‌ماهه‌نگی له نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق له سنووری مادده‌ی 140 هه‌بێت بۆ ئیداره‌دانی .
دووه‌م: هه‌ماهه‌نگیی هه‌واڵگری له نێوان هه‌ردوولا هه‌بێت.
سێیه‌م: به‌غدا پابه‌ند بێت به ناردنی شایسته داراییه‌كانی پێشمه‌رگه.
چواره‌م: مه‌شق و راهێنان به‌رده‌وامی ده‌بێت له نێوان هه‌ردوولا.
پێنجه‌م: پێكهێنانی ژووری هاوبه‌شی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان .
شه‌شه‌م: جێبه‌جێكردنی خاڵی رێككه‌وتنه‌كان.
به‌پێی زانیاریی سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، شاندی هه‌رێمی كوردستان بڕیاره له گفتوگۆكانیاندا له‌گه‌ڵ به‌غدا جه‌خت بكه‌نه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات ئه‌م رێككه‌وتنه بكه‌وێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه، چونكه مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه لە به‌غدا رێگر بووه له جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌تنه، گۆڕانكاری له حكوومه‌تی عێراق و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی بووه.
دیاری حوسێن، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كه‌ركووك-گه‌رمیانی پارتی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "له گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا بڕیاره جه‌خت له‌وه بكرێته‌وه كه به زووترین كات پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و ناوچانه بخرێته به‌رنامه‌ی كاره‌وه".
ئه‌وەیشی خسته روو: "داعش مه‌ترسیی جددیی له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه دروست كردووه، ده‌ستیان به چالاكی كردووه، كوشتن و رفاندن و حاڵه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی هێزی داعش په‌ره‌ی سه‌ندووه، بۆیه ده‌بێت رێگری له‌مه بكرێت و به زووترین كات پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه ئه‌و ناوچانە."
کارزان هەورامی