هەواڵی کوردستان ئێستا

لە دهۆک کەسێک بە ناوی بەرپرسێکی باڵاوە پارەی لە هاووڵاتیان وەرگرتووە

لە دهۆک کەسێک بە ناوی بەرپرسێکی باڵاوە پارەی لە هاووڵاتیان وەرگرتووە
لە دهۆک کەسێک بە ناوی بەرپرسێکی باڵاوە پارەی لە هاووڵاتیان وەرگرتووە

2021-06-11 00:00:00 - سەرچاوە: snn


SNN پۆلیسی دهۆک کەسێکی دەستگیرکرد، کە بە ناوی بەرپرسێکی باڵاوە پارەی لە هاووڵاتیان وەرگرتبوو. هێمن سلێمان بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی دهۆک رایگەیاند: ” تۆمەتبارێکیان لە سنووری قەزای سێمێل دەستگیر کردووە، کە فێڵ و لە رێی بەکارهێنانی ناوی بەرپرسێکی باڵاوە پارەی لە هاوڵاتیان وەرگرتووە. وتیشی: “تۆمەتبارەکە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و بەپێ مادەی 456 و  260 لە یاسای سزایەكانی ئیراقی ئەم تاوانبارە دادگا دەكریت وسزادەدرێت”. روونیسی کردەوە: بەپێی مادەی 456 لە یاسای سزادانی عێراقی هەر کەس بە ناوی بەرپرس و کەسایەتیەکەوە نەک هەر تاوان ئەنجام بدات، بەڵکوو ئەگەر تەنها قسەش بکات سزا دەدرێت.

The post لە دهۆک کەسێک بە ناوی بەرپرسێکی باڵاوە پارەی لە هاووڵاتیان وەرگرتووە appeared first on SNN.