''هێشتا ڕێککەوتن لەبارەی کۆبوونەوەی بەیانی بۆ متمانەدان بە کابینەی نوێی حکوومەت نەکراوە''
هەولێر-KDP.info- بڕیارە سبەی، پێنجشەممە، ٢٧-٢-٢٠٢٠، پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان بە کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق کۆ ببێتەوە و سەرۆکی لیژنەی یاساییش پێی وایە، ھێشتا کوتلەکان نەگەیشتوون بە ڕێککەوتن و کوردیش بڕیاری کۆتاییی نەداوە بۆ بەشداریکردن.
ڕێبوار ھادی، سەرۆکی لیژنەی یاسایی‌ی پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ھەرچەندە بڕیارە سبەی پەرلەمانی عێراق بۆ متمانەدان بە کابینەی محەمەد عەلاوی کۆ ببێتەوە، بەڵام تا ئێستا دیار نییە ژمارەی یاسایی‌ی پەرلەمانتاران ئامادەی کۆبوونەوەی ڕۆژی پێنجشەممە دەبن، یاخۆد ڕێژەکە تەواو نابێت."
سەرۆکی لیژنەی یاسایی دەشڵێت: "کۆبوونەوەی سبەی پەرلەمانی عێراق زیاتر کۆبوونەوەیەکی سیاسییە نەک یاسایی، چونکە پەیوەستە بە ڕێککەوتنی کوتلە سیاسییەکان، نەک لایەنی یاسایی، بەپێی ئەو زانیاریانەی بەردەستن، ھێشتا ڕێککەوتن نەکراوە بۆ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی پەرلەمان، کە بەپێی یاسا پێویستە ١٦٦ ئەندام ئامادەی کۆبوونەوەکە ببن."
ڕێبوار ھادی، کە ھاوکات ئەندامی فڕاکسیۆنی پارتیشە، لەبارەی بەشداریی فڕاکسیۆنەکەی ڕوونی کردەوە: "ھێشتا فڕاکسیۆنی پارتی و فڕاکسیۆنەکانی کوردستان بڕیاری کۆتایی‌یان لەبارەی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی سبەی پەرلەمانی عێراق نەداوە."
د. ئه‌حمه‌د سه‌فار، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "بڕیاره سبه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی ڕاسپێردراو بێته په‌رله‌مان و كابینه‌ی خۆی بێنێت و ده‌نگدان له‌سه‌ری بكرێت و گفتوگۆی هه‌رێم و به‌غداش به‌رده‌وامه تا كۆتاییی سەعات بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ڕێككه‌وتن و ئه‌گه‌ر به داواكاریی كورد ڕازی بێت ده‌نگی پێ ده‌ده‌ین."
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی گوتیشی: "ئێمه ئه‌مڕۆ ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ به‌غدا و ئاماده ده‌بین و هه‌ركاتێك سه‌ركردایه‌تیی خۆمان چ بڕیارێك بدات جێبه‌جێی ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌م جاره كورد به یه‌كگرتوویی بڕیار له‌باره‌ی كابینه‌ی نوێ ده‌دات."
سه‌فار باسی له‌وه‌ش كرد: "نه‌ك ته‌نها كورد و سوننە، به‌شێك له شیعه‌كانیش ڕێك نه‌كه‌وتوون و سوننه‌كانیش هه‌ندێك لێی دڵگران بوون به‌هۆی ئه‌وه‌ی باسی له‌وه كردبوو په‌رله‌مانتارانی سوننە به پاره كڕدراون، بۆیه دیار نییه سبه‌ی ئه‌نجامه‌كان چۆن ده‌بێت."
قائید میرۆ-بڵند ئیبراهیم