“حوکمڕانێتی 30 ساڵەی دوای ڕاپەڕین سەلماندی شکستخواردوون”
خەڵک – نزار جەزا لەپاش 30 ساڵ لەحوکمڕانی لەئیستادا حزبە کوردییەکان متمانەیان لای بەشێک لەهاووڵاتییان نەماوە، بەهۆی ئەوەی نەیانتوانیوە ژیانێکی خۆشگوزەران بۆ هاوڵاتییان دابینبکەن، چاودێرێکی سیاسیش پێیوایە، حوکمڕانەکان سەلماندوویانە شکستخواردوون. بەهۆی نەمانی متمانەی حزبەکان و جێبەجێنەکردنی بەڵێنەکانیان و دروستکردنی بارگرانيی بۆ هاووڵاتییان، لەکاتی هەڵبژاردنەکاندا بەڕێژەیەکی بەرچاو هاووڵاتییان بایکۆتی هەڵبژاردنەکان دەکەن. سوبحيی مەهديی ئەندامی کۆمیتەى ناوەندی حزبی شیوعيی کوردستانبە(خەڵک)ی ڕاگەیاند، گەلی کوردستان لە خەبات وتێکۆشانی ڕابردوویدا لەپێناو ٸازاديی وبەدیھێنانی قەوارەیەکی ٸازادو دیموکراتدا گەلێک قوربانیداوە، خۆڕاگريی وماندووبوونەکەی بۆ ڕزگاربوون بوو لەستەمی ستەمکاران لە حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی دەسەڵاتدار لەعێراقدا بۆ حوکمڕانییەتییەکی خۆماڵيی کە گەلی کوردستان خۆی بەڕێوەی ببات. […]
The post “حوکمڕانێتی 30 ساڵەی دوای ڕاپەڕین سەلماندی شکستخواردوون” appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.