هەواڵی کوردستان ئێستا

به‌كارهێنانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڕێك ده‌خرێته‌وه‌

به‌كارهێنانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڕێك ده‌خرێته‌وه‌
به‌كارهێنانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڕێك ده‌خرێته‌وه‌

2020-02-29 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هه‌ولێر  -KDP.info- پەرلەمانی کوردستان بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ماڵپەڕە ئەلیکترۆنییەکان بە یاسا ڕێک دەخات، بۆ ئەم مەبەستە ڕەشنووسی پێشنیازەیاسایەک ئامادەیە و لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا دەخرێتە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە، ڕاوێژكارێكی په‌رله‌مانی كوردستانیش زانیاری ده‌خاته‌ ڕوو.

به ‌مه‌به‌ستی ڕێكخستنه‌وه‌ی سۆشیالمیدیا له‌ كوردستان و مه‌ترسییه‌كانی به‌كارهێنانی به‌ مه‌به‌ستی سیاسی و ئه‌منی و كۆمه‌ڵایه‌تی، ڕه‌شنووسی پێشنیازه‌یاسایه‌ك ئاماده‌یه و‌ بڕیاره‌ له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا بخرێته‌ به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مانه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێت و بكرێته‌ یاسا. د. مه‌دحه‌د سلێمان، ڕاوێژكاری په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "په‌رله‌مان كار له‌سه‌ر ڕێكخستنه‌وه‌ی سۆشیالمیدیا و ئه‌و شوێنانه‌ی ده‌بنه‌ مه‌ترسی و ته‌شهیر بۆ سه‌ر خه‌ڵك دەکات، ئه‌مه‌ش پێویستی به‌ په‌سه‌ندكردنی ئه‌و پرۆژه‌یه هە‌یه‌".

ڕاوێژكاری په‌رله‌مانی كوردستان گوتیشی: "ده‌بێ وه‌ك جیهان تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌پێی یاسا ڕێك بخرێته‌وه،‌ ناكرێت سۆشیالمیدیا مه‌ترسی له‌سه‌ر پێكه‌وه‌ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی دروست بكات، چونكه‌ زۆربه‌ی زۆری ئه‌و شتانه‌ی بڵاو ده‌كرێنه‌وه‌، وه‌ك ته‌شهیر بڵاو ده‌بنه‌وه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ له‌ كوردستان به‌یاسا ڕێك بخرێت، زۆر باش ده‌بێت."

موحسین حسێن موسته‌فا، جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی ڕۆشنبیریی ‌په‌رله‌مانی كوردستانیش، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سۆشیالمیدیا بووه‌ته‌ شوێنی مه‌ترسی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی بێبنه‌ما و ته‌شهیر، ڕه‌شنووسی پرۆژه‌یاسایه‌كمان بۆ په‌رله‌مان ئاماده‌ كردووه،‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پرسه‌ كۆنترۆڵ بكرێت و دادگا بڕیاری له‌سه‌ر بدات".

جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی ڕۆشنبیریی پەرلەمان گوتیشی: "له‌گه‌ڵ وه‌رزی نوێی یاسادانان ئه‌و پڕۆژەیە پێشكه‌ش ده‌كرێت".