هەواڵی کوردستان ئێستا

بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان کۆنتڕۆڵکردنی ته‌واوی ویلایەتی پەنجشیری ڕاگەیاند

بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان کۆنتڕۆڵکردنی ته‌واوی ویلایەتی پەنجشیری ڕاگەیاند
بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان کۆنتڕۆڵکردنی ته‌واوی ویلایەتی پەنجشیری ڕاگەیاند

2021-09-06 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

 

وتەبێژی تاڵیبان، زەبیحوڵڵا موجاهید: "ویلایەتی پەنجشیر بە تەواوی فەتح کرا.

موجاھید، لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دەربارەی دواین بەرەوپێشچوونەکانی پەنجشیر زانیاری خستووەتەڕوو و، نوسیوویەتی: "ویلایەتی پەنجشیر بە تەواوی فەتح کرا".

بەم شێوەیەش تەواوی ئەفغانستان کەوتووەتە دەست تاڵیبان.

بەرەی خۆڕاگری گەلی ئەفغانستان کە لەلایەن ئەحمەد مەسعوود-ی کوڕی وەزیری پێشووی بەرگری ئەفغانستان، ئەحمەد شا مەسعوود رابەرایەتی دەکرا، دوای ئەوەی لە ١٥ی ئابدا تاڵیبان توانی کابوڵ-ی پایتەخت کۆنتڕۆڵ بکات، کۆمەڵێک داوای لە تاڵیبان ھەبوو بەڵام دانوستانەکانی نێوانیان نەگەیشتە ئەنجام، دواتر ھێزە چەکدارەکانی تاڵیبان ھێرشیان کردە سەر ویلایەتەکە و دوای نزیکەی یەک ھەفتە لە پێکدادان، ئه‌مڕۆ بزوتنه‌وه‌ی تالیبان ناوچه‌كه‌ی كۆنترۆڵ كرد