هەواڵی کوردستان ئێستا

له‌ لوبنان بۆرییەکانی گواستنەوەی نەوتی عێراق نەوتیان لێدەچێت

له‌ لوبنان بۆرییەکانی گواستنەوەی نەوتی عێراق نەوتیان لێدەچێت
له‌ لوبنان بۆرییەکانی گواستنەوەی نەوتی عێراق نەوتیان لێدەچێت

2021-09-12 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

بۆرییەکانی گواستنەوەی نەوتی عێراق کە بە شاری عەکار باکووری لوبناندا تێدەپەڕن، نەوتیان لێدەچێت.

ئاژانسی هەواڵیی فەرمی لوبنان "NNA" بڵاوی کردەوە کە لە شاری عەکار بۆرییەکانی نەوتی عێراق، نەوتیان لێدەچێت.

هەفتەی رابردوویش، کێشەیەکی هاوشێوە لە بۆرییەکاندا دروستببوو و دواتر چارەسەر کرا، بەڵام دوای کەمتر لە هەفتەیەک دووبارە بۆرییەکان نه‌وتیان لێده‌چێت.

ئاژانسی هەواڵیی فەرمی لوبنان باسی لەوەش کردووە کە لێچوونەکان وایان کردووە، نەوت بگاتە زەوییه‌ کشتوکاڵییەکان و کەناڵەکانی ئاودێری.

دانیشتوانی ناوچەکە بۆ کەم کردنەوەی زیانه‌ ژینگەییه‌كان لەسەر زەوییە کشتوکاڵییەکانیان، داوایان لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ بۆرییەکان بدۆزرێتەوە.

پێشتریش لە پێنجی ئەیلوولدا، تیمە تەکنیکییەکانی سەربە وەزارەتی وزەی لوبنان، لێچوونی نەوتیان لە بۆرییەکانی گواستنەوەی نەوتی عێراق لە شاری عەکار چاک کردبووەوە.