هەواڵی کوردستان ئێستا

پاكستان.. گیانلەدەستدانی 18 كەس بەهۆی باران بارینی وەرزیی

پاكستان.. گیانلەدەستدانی 18 كەس بەهۆی باران بارینی وەرزیی
پاكستان.. گیانلەدەستدانی 18 كەس بەهۆی باران بارینی وەرزیی

2021-09-12 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

ئه‌و بارانه‌ به‌هێزه‌ی كه‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی پاكستانی گرتووه‌ته‌وه‌ بووه‌ته‌ هۆی چه‌ندین كاره‌سات و رووداو و تا ئێستاش 18 كه‌س به‌هۆیه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه‌ له‌ راگه‌یاندنه‌كانی پاكستاندا بڵاو كراونه‌ته‌وه‌، بارانی به‌لێزمه‌ كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاوازی ئه‌و وڵاته‌ دروست كردووه‌.

له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا له‌ ناوچه‌ی تۆرگار سه‌ربه‌ هه‌رێمی خه‌یبه‌ر پاختونخوا، سێ خانوو به‌هۆی بارانی به‌لێزمه‌وه‌ داڕوخاون و به‌هۆیه‌وه‌، 11 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

به‌رپرسانی پاكستان، باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ كاری تیمه‌ فریاگوزارییه‌كان بۆ به‌ هاناوه‌ چوونی لێقه‌وماوان به‌رده‌وامه‌ و مه‌ترسی ئه‌وه‌ش هه‌یه‌ ژماره‌ی قوربانییه‌كان زیاتر ببێت.

هه‌روه‌ها دروستبوونی لافاو له‌ ناوچه‌كه‌دا، زیانی به‌ ژماره‌یه‌كی زۆر خانوو و كێڵگه‌ی كشتوكاڵیی گه‌یاندووه‌.
پێشتریش به‌هۆی بارانی دوو رۆژی رابردووه‌وه‌ له‌ هه‌رێمی په‌نجاب، حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدابوو كه‌ چواریان منداڵ بوون.

ساڵانه‌ وڵاتانی باشووری ئاسیا له‌ مانگه‌كانی حوزه‌یران تا ئه‌یلوول رووبه‌ڕووی باران بارینی وه‌رزیی ده‌بنه‌وه‌ كه‌ زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆر به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت.