هەواڵی کوردستان ئێستا

هەرێمی کوردستان.. هەزار و ٣٣٩ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

هەرێمی کوردستان.. هەزار و ٣٣٩ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون
هەرێمی کوردستان.. هەزار و ٣٣٩ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

2021-09-13 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


  وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٣٣٩ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە، هەزار و ٦٢٧ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و ١٧ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە".  وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.

وەزارەته‌كه‌ ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٣٣٩ کەس تووشی کۆرۆنا بوون کە زۆرترین ژمارەیان لە هەولێر بووە بە ٤٤٠ تووشبوو، ٤٠٨ لە دهۆک، ٣٧٢ لە سلێمانی، ٤٨ لە هەڵەبجە، ٣٨ لە گەرمیان و ٣٣ کەسیش لە راپەڕین.

راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٦٢٧ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە هەولێر بووە بە ٨٠٠ کەس، ٣٦٥ کەس لە دهۆک، ٣٢٤ کەس لە سلێمانی، ٧٦ لە گەرمیان، ٤٢ کەس لە هەڵەبجە و ٢٠ کەسیش لە راپەڕین.

بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٧ کەس گیانیان لەدەستداوە، شەش کەس لە دهۆک، شەش لە هەولێر، چوار لە سلێمانی و یەک کەسیش لە گەرمیان.

وەزارەتی تەندروستی راشیگەیاندووە، تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان دوو ملیۆن و ٩٨٥ هەزار و ٧١١ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، ٣١١ هەزار و ٨٨٩ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، ٢٧٦ هەزار و ٤٣١ کەس چاکبوونەتەوە و ٢٩ هەزار و ٨٤٤ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان، هەروەها تا ئێستا پێنج هەزار و ٦١٤ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.​​​​​​​