كۆمسیۆن سزاى کڕین و فرۆشتنى کارتى دەنگدانی دیاریكرد
دیجیتاڵ میدیای سپێده
کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق لێکۆڵینەوە لەشەش سکاڵاى تایبەت بە بانگەشەى هەڵبژاردن دەکات و جەختیشدەکاتەوە هەر کەسێک کڕین و فرۆشتن بە کارتى بایۆمەترى دەنگدانەوە بکات سزاى توند دەدرێت.
لهمبارهیهوه نەبراس ئەبو سودە یاریدەدەرى وتەبێژى کۆمسیۆن ئەمڕۆ دووشەممە بە ئاژانسى فەرمى عێراقى راگەیاند، کڕین و فرۆشتنى کارتى بایۆمەترى بە تاوان دادەنرێت بەپێی یاساى هەڵبژاردن و سزاى بۆ دانراوە کە دەگاتە زیندانى. وتیشى کارتەکان بەجۆرێکن کە تەنها خاوەنەکەى دەتوانێت بەکارى بهێنێت، چونکە پەنجەمۆرى لەسەرە.
ناوبراو باسی لهوهشكرد ، رێوشوێنى سزادانیان داناوە بۆ هەر کەسێک کە بیەوێت فشار بخاتە سەر دەنگدەران.
ئهوشی خستهروو ، شەش سکاڵایان پێگەیشتووە و لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکەن کە تایبەتن بە شێواندنى بانگەشە و کاریگەرى دروستکردن لەسەر دەنگدەران
هەڵبژاردنی پێشوەختە
بڕیارە هەڵبژاردنی پێشوەختە لە 10 تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (10) ی 2021 بۆ خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت. ئەم هەڵبژاردنە بەگوێرەی یاسای ژمارە 9 ی ساڵی 2020 ئەنجام دەدرێت كە 18 پارێزگای عێراقی دابەشكردووە بۆ 83 بازنەی هەڵبژاردن كە هاوتای ژمارەی كۆتای ژنانە، مەرجیشە لەهەموو بازنەیەكدا كاندیدێكی ژن سەربكەوێت.
ژمارەی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە 25 ملیۆن كەسن، كاندیدەكان جگە لە حیزب و هاوپەیمانێتییەكان، ڕێژەیەكی بەرچاویان بەشێوەی سەربەخۆ و لیستی تاك خۆیان پاڵاوتووە، ژمارەی كورسییەكانی پەرلەمانیش 329 كورسییە كە 320 یان بۆ كێبەركێیە، 9 كورسیشییان بۆ كۆتای پێكهاتەكانە كە 5 كورسی بۆ مەسیحییەكانە و 1 كورسی بۆ هەریەك لە پێكهاتەكانی شەبەك، سابیئە، ئێزدی و كوردانی فەیلییە لە كوت.
ئاماری لیست و كاندیدەكان
ژمارەی هێزە بەشدارەكان: 44 هاوپەیمانێتی و 267 حیزب
ژمارەی گشتی كاندیدان: 3 هەزار و 523 كەس
سەربەخۆكان 887 كاندید
حیزبەكان 1002
هاوپەیمانێتی: 2560 كاندید
لەڕووی جێندەرییەوە 2 هەزار و 560 كاندید لەڕەگەزی نێرن و 963 یان لەڕەگەزی مێ.
پاش پەسەندكردنی دەستوری هەمیشەیی، 4 هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامدراوە كە لەساڵەكانی 2005 و 2010 و 20214 و 2018 بوون، پێشتر سیستمەكانی هەڵبژاردن، "نوێنەرایەتی رێژەیی بوون" بەپێی سیستمی سانت لیگۆی هەمواركراو لە 18 بازنەی عێراق كە هاوتای ژمارەی پارێزگاكان بوون، بەڵام بۆ 2021 بووە بە "زۆرینەی یەك دەنگی نەگوێزراوە" لە 83 بازنەی هەڵبژاردن.