پۆلیسی سلێمانی شۆفێرێکی هەڵاتووی دەستگیر کرد
دیجیتاڵ میدیای سپێده
پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێکی دەستگیر كرد کە بە ئۆتۆمبێل لە ھاووڵاتییەکی دابوو، دواتر ھەڵاتبوو.
ئەمڕۆ ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی ناوشار لە بنکەی پۆلیسی چوارچرا، تۆمەتبارێکیان دەستگیر کرد کە بەئۆتۆمبێل لە ھاووڵاتییەکی دابوو، دواتر ھەڵاتبوو.
دوای ئەوەی رۆژی رابردوو، شۆفێرێک بە ئۆتۆمبێلێک لە جۆری تۆیۆتا یارس، لە شەقامێکی نزیک گەڕەکی چوارچرا خۆی كێشا بە هاووڵاتییەکدا و برینداری كردبوو، دواتر ههڵاتبوو، دەستبەجێ مەفرەزەکانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەکانی دیکە گهیشتبوونه شوێنی رووداوەکە و ھاووڵاتییەکەیان گهیاندبوویه نەخۆشخانە.
بەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووهتەوە و ئاشکرای کردووە، لەبارەی رووداوەکەوە پاش ئەوەی هاووڵاتی س. ق. ح سکاڵای لەسەر شۆفێرەکە تۆمارکردووە، هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوە و بەدواداچونەکانیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەست پێ کردووە و دوای بینینەوەی کامێراکانی چاودێریی و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، تواندراوە تۆمەتبارەکە دەستگیر بکرێت.
بەپێی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی، ئێستادا تۆمەتبار ب. أ. ف لەدایکبووی ١٩٨٧ه، و بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.